به‌ ڤیدیۆ: حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی داعش له‌ حه‌ویجه‌

November 12, 2017 at 1:37 pm

كه‌ركوك/11-11-2017/ حه‌شاره‌گه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه‌ فۆتۆ: كاروان ساڵحی

که‌رکوک ناو
هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عیراق به‌رده‌وامن له‌ دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕان به‌دوای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی داعش له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌وه‌ته‌ی له‌ 10ی تشرینی یه‌که‌می رابردوه‌وه‌ کۆنترۆڵیانکردۆته‌وه‌.

ئیبراهیم عەتییە عەبد، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی بەرگری شارستانى قەزاى حەویجە بە (کەرکوک ناو)ی وت “دوای ئەوەى قەزای حەویجە کۆنترۆڵکرایەوە دەستمانگرت بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیی و کارگەى دروستکردنی چەک و بۆمب و تائێستاش بەردەوامین”.

ئیبراهیم عەتییە کە لە 10-10-2017 ئەو رۆژەى حەویجە کۆنترۆڵکرایەوە لە کارەکەى دەستبەکاربوو، وتی “بەردەوامین لە هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەى بۆمب و هەوڵدەدەین لە رۆژانى داهاتودا کۆتایى پێبهێنین و جارێکى دیکە ژیان دەگەڕێتەوە نێو قەزاکە و دەوروبەری”.

 

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری