به‌وێنه‌: كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خانه‌قین له‌سه‌ر مزگه‌وتێك

November 13, 2017 at 3:06 pm

دیاله‌/12-11-2017/ قه‌زای خانه‌قین مزگه‌وتی عومه‌ر ئه‌بی حه‌فسه‌ زیانی به‌ركه‌وتووه‌ فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد

ئه‌میر خانه‌قینی

جگه‌ له‌ برینداربوونی پێنج كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ له‌ قه‌زای خانه‌قین، مزگه‌وتێكی قه‌زاكه‌ش زیانی به‌ركه‌وت.

شه‌وی رابردوو كاتژمێر 9:18 خوله‌ك، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراقی گرته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 7 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان گیانیانله‌ده‌ستدا و 200ی تریش برینداربوون ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

مزگه‌وتی عومه‌ر ئه‌بی حه‌فسه‌ له‌ قه‌زای خانه‌قین سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ زیانی به‌ركه‌وتوو به‌شێك له‌ دیوار و سه‌قفی مزگه‌وته‌كه‌ روخان.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری