ڤیدیۆ: گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌م قۆناغی ئاواره‌كانی حه‌ویجه بۆ زێدی خۆیان‌

November 14, 2017 at 2:31 pm

داقوق، 13-11-2017، ئاوارەكانی حەویجە لەرێی پاسەوە دەگەڕێندرێنەوە فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كاروان ساڵحی

لە كەمپی ئاوارەكانی داقوقەوە، یەكەم كاروانی هاوڵاتیانی حەویجە گەڕێندرانەوە‌ و هەر خێزانێك بە بڕە پارەیەك هاوكاری دەكرێن، ئەوەش دوای تێپەڕینی نزیكەی دوو مانگ مانگ بەسەر كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو قەزایەی پارێزگای كەركوك.

قۆناغی یەكەمی گەڕانەوەی هاوڵاتیانی قەزای حەویجە‌ و دەوروبەری، دووشەممە 13-11 لە كەمپی ئاوارەكانی داقوقەوە دەستپێكرد‌و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا، چەندین كاروانی تری خەڵك بۆ گوندەكانی خۆیان بەرێبكرێن.

عەممار سەباح، بەرێوەبەری نوسینگەی كۆچ‌و كۆچبەران لە عیراق بە (كەركوك ناو)ی وت “وەكو هەنگاوی یەكەم 600 هاوڵاتی بە هاوكاری دەزگا ئەمنیەكان‌و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كەركوك بەرەو گوندەكانی خۆیان گەڕێندرانەوە”.

لێپرسراوەكەی نوسینگەی كۆچ دەڵێت بۆ گەرانەوە هاوكاری بەردەوامی ئاوارەكان دەكەن‌و لە ئێستاشدا هەر خێزانێك، بڕی ملیۆنێك‌و 500 هەزار دیناری پێدەدرێت.

8 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری