ئه‌‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك داوای هاوسه‌نگی ده‌كات له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان

November 15, 2017 at 10:18 am

كه‌ركوك/14-11-2017/ ئه‌‌نجومه‌‌نی عه‌ره‌بی داوای دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌ ده‌كات فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

كه‌ركوك ناو

ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌‌بی له‌ ‌كه‌ركوك داوای دابه‌شكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌ ده‌كات به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 32 به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب، كورد و توركمان.

ئه‌و داوایه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی كه‌ركوك پێكدێت له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه‌ سێشه‌ممه‌ 14-11 به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایانكرد چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنان لای ئاسایش و هێزه‌ ئه‌منییه‌ كوردییه‌كان یه‌‌كلاییبكرێته‌وه‌ و ته‌نیا هێزی عیراقیش له‌ناو كه‌ركوكدا هه‌بن و هێزی تری فیدراڵی نه‌یه‌نه‌ كه‌ركوكه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ داوای هاوسه‌نگی كرد له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا 32 به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی كورد، عه‌ره‌ب و توركمان به‌تایبه‌ت له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ ئۆفیسی كه‌ركوك.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر سەرچاوەیەك لە یەكێتی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە (كەركوك ناو)ی وت “تا ئەوكاتەی پارێزگاری كەركوك دەستبەكاردەبێت، یەكێتی ڕەزامەندی دەربڕیوە پۆستەكان بەپێی ئەو سیستەمە دابنرێت كە مام جەلال پێشنیاریكردووە، واتە بەرێژەی سەدا 32 بۆ نەتەوەكان، دواتر پۆستەكان بەڕێكەوتن دابەشدەكرێت‌و گۆڕانكاری تێدا دەكرێت”.

ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك، داوا ده‌كات هێزی ئه‌منی كه‌ركوك ته‌نیا به‌ده‌ست هێزی فیدراڵی بێت و پابه‌ندی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بن، كه‌ تایبه‌ت‌ به‌ رێگه‌نه‌دان به‌ هێزی تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری