بە ڤیدیۆ: هەفتەی دەستپاكی نیشتمانی لە كەركوك

November 26, 2017 at 10:37 pm

كەركوك، 26-11-2017، مەراسیمەكانی هەفتەی دەستپاكی نیشتمانی فۆتۆ: ئیبراهیم عەلی

كەركوك-كەركوك ناو
لە شاری كەركوك، مەراسیمێك لە هەفتەی دەستپاكی نیشتمانی بەرێوەچوو، لە ژێر ناونیشانی “نیشتمانیبوونم دەستپاكیمە”.
ئەو مەراسیمە ئەمڕۆ یەكشەممە 26-11 لەلایەن دەستەی دەستپاكی/نوسینگەی لێكۆڵینەوەی كەركوك‌و نوسینگەی سەرپەرشتیاری گشتی وەزارەتی ناوخۆ سازكرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆی كەركوك.
لە پەراوێزی مەراسیمەكەدا راكان سەعید، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت بۆ (كەركوك ناو) ئاماژەی بەوەدا، دەرگای هەموو فەرمانگەكەدا بە رووی دەستپاكیدا دەكەنەوە.

هەروەها عەقید ئەركان حەمەد، بەرێوەبەری نوسینگەی سەرپەرشتیاری گشتی وەزارەتی ناوخۆ لە كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت كە ئەو لێپرسراوانەی لە “گەندەڵی” تێوەگلاون لە پۆستەكانیان دووردەخرێنەوە.

4 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری