به‌‌ره‌ی توركمان هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كات

December 6, 2017 at 2:14 pm

كه‌ركوك/9-9-2017/ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی پارته‌ توركمانییه‌كانی كه‌ركوك فۆتۆ: ئیبراهیم عه‌لی

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

به‌ره‌ی توركمانی عیراقی هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی ته‌واوی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات ئه‌گه‌ر كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، گرێبه‌ستی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كارمه‌ندان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 32 دابه‌شنه‌كاته‌وه‌.

به‌ره‌ی توركمانی كه‌ نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی توركمانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6-12 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه‌ “توركمان بڕیاریداوه‌ به‌ به‌شدارینه‌كردنی له‌ هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌ هه‌یكه‌لی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق نه‌كرێت و پشت به‌داشكردنی نادادپه‌روه‌ری ببه‌سترێت”.

“ئه‌و زوڵمه‌ی له‌ پێكهاته‌ی توركمانی كرا له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غداو نوێنه‌ره‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر و لێكتێگه‌یشتنی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی بووه‌ و جارێكی تریش ئه‌و زوڵمه‌ به‌رامبه‌ر توركمان كرا كاتێك گرێبه‌سته‌كانی لقی كه‌ركوكی كۆمسیۆن به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زاڵمانه‌و نادادپه‌روه‌ر‌انه‌ دور له‌ په‌یڕه‌وكردنی دابه‌شكردنی پۆسه‌ته‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 32، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی گه‌وره‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دروستده‌كات و لێدانه‌ له‌و ده‌ستكه‌و‌تانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا به‌ده‌ستهاتووهن كه‌ ئامانج لێی دادپه‌روه‌ری  و لابردنی زۆردار بوو”، هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌.

له‌ ‌دوای روخانی رژێمی به‌عس له‌ ساڵی 2003، بڕیاردرا به‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركوك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 32 بۆ عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و به‌رێژه‌ی سه‌دا چوار بۆ كریستیانه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشوی عیراق.

له‌ ئێستاشدا توركمان داوای په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و دابه‌شكارییه‌ ده‌كات بۆ نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق.

5 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری