جێگری سەرۆك كۆماری عیراق: موسڵ لەبەردەم تەحەدیی گەورەدایە

December 6, 2017 at 5:03 pm

موسڵ، 6-12-2017، كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئوسامە نوجێفی، جێگری سەرۆك كۆماری عیراق فۆتۆ: كەركوك ناو

نەینەوا – كەركوك ناو
ئوسامە نوجێفی، جێگری سەرۆك كۆماری عیراق پێیوایە موسڵ لەبەردەم تەحەدیی گەورەدایە‌و بەپێویستی زانی، ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە لە پێشەنگی كارەكانی حكومەتی بەغدادا بێت.

وتەكانی نوجێفی ئەمڕۆ چوارشەممە 6-12، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا هات كە پەیامنێری (كەركوك ناو) ئامادەی بوو، ئەوەش لە پەراوێزی سەردانیكردنی بەری راستی موسڵ.

جێگری سەرۆك كۆماری عیراق وتی “موسڵ لەبەردەم تەحەدییەكی گەورەدایە دوای رزگاربوون لە داعش، ئەوەش تەحەدی ئاوەدانكردنەوە‌و گەراندنەوەی خزمەتگوزارییەكانە، لەگەڵ چاككردنەوەی ژێرخانەكان كە شەڕ زیانی پێگەیاندوون”.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا پێویستە لەسەر حكومەتی ناوەندی‌و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرن‌و بە جددی بەشداربن لە گەرانەوەی ژیان بۆ موسڵ‌و دابینكردنی پێداویستی هاوڵاتیان.

شاری موسڵ‌و تەواوی پارێزگای نەینەوا، چەند مانگێك لەمەوبەر‌و دوای شەڕێكی زیاتر لە نۆ مانگی لەژێر دەستی داعش كۆنتڕۆڵكرایەوە‌و هەزاران خێزانی ناوچەكەش، هێشتا لە ئاوارەییدا دەژین‌و نەگەراونەتەوە.

4 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری