سەرچاوەیەك: ئەفسەرێكی پۆلیسی كەركوك كوژرا

December 6, 2017 at 5:40 pm

كەركوك/2017/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو
ئەفسەرێكی پۆلیسی كەركوك، لە نزیك ماڵەكەی خۆی بە دەستڕێژی گوللە كوژرا، ئەوەش بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی.

ئەو سەرچاوەیە بە (كەركوك ناو) راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 5-12 رائید سامر عەبدولنەبی، ئەفسەر لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك لەنێو ئۆتۆمبێلێكەوە تەقەی لێكراوە‌و بەهۆی بەركەوتنی چەند فیشەكێكەوە، كوژراوە.

رووداوەكە بەپێی سەرچاوەكە، لە بەرانبەر ماڵی ئەو ئەفسەرەدا بووە لە گەڕەكی فەیلەق لە شاری كەركوك‌و هێزە ئەمنییەكانیش، دەستبەجێ‌ دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە دۆسیەی كەركوك‌و ناوچەكانی تری جێناكۆك، لە 16ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵەوە كەوتنە ژێر دەستی دژەتیرۆر بە هاوكاری پۆلیس، دوای گەرانەوەی هێزە عیراقییەكان‌و كشانەوەی پێشمەرگە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی حكومەتی ناوەندی بەناوی سەپاندنی یاسا.

4 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری