ئه‌نجومه‌نی گه‌لی مه‌خمور: له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌نێو كه‌مپی مه‌خمور ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌یه‌

December 7, 2017 at 10:00 am

هه‌ولێر/7-12-2017/ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر فۆتۆ: ماڵپه‌ڕی رووداو

نه‌ینه‌وا – كه‌ركوك ناو

ئەنجومەنی گەلی مەخمور رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ نێو كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی له‌ مه‌خمور ژماره‌یه‌ك كوژراو و و بریندار هه‌یه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئەنجومەنی گەلی مەخمور ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 6:45 خوله‌ك، لە كه‌مپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی – كه‌ په‌نابه‌رانی كوردی توركیا (باكوری كوردستان) له‌خۆده‌گرێت- هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كه‌ له‌ دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ پێكهاتون و حكومەتی ناوەند و ئەو هێزانەی ئاسمانی عیراق بەكاردەهێنن به‌ بەرپرسیار ده‌زانن لە تەقینەوەكەی مەخمور، هه‌رچه‌نده‌ هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتریان نه‌داوه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌.

نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزان كه‌ ژماره‌یان 12 هه‌زار كه‌سه‌ ساڵانێكه‌ له‌و كه‌مپه‌ به‌ په‌نابه‌ری ده‌ژین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و له‌ژێر كۆنترۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندایه‌.

ئەنجومەنی گەلی مەخمور ده‌ڵێت “حكومەتی ناوەندی عیراق و ئەو هێزانەی ئاسمانی عیراق بەكاردێنن، بەرپرسیان لەو ئەو هێرشەدا كە نازانرێت لەلایەن كێوە ئەنجامدراوە، ئاسمانی ئەو شوێنەی كە هێرشەكەی كراوەتەسەر لە لایەن عیراقەوە دەپارێزرێت، هەربۆیە لەسەر ئەم هێرشە ئێمە چاوەڕێین حكومەتی عیراق لێدوانێكی بە پەلە بدات”.

له‌ساڵی 2014 كاتێك داعش هێرشیكرده‌ سه‌ر مه‌خمور و خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه‌ به‌هاوكاری هێزه‌كانی نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)، هێزەكانی پاراستنی جەوهەریی مەخموریان لە مانگی ئابی ئه‌و ساڵه‌دا دروستكرد، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی رێگریكردن له‌ هێرشی ئه‌و رێكخراوه‌ چه‌كدارییه‌.

2 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری