به‌وێنه‌: خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی بارگرژیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

December 22, 2017 at 9:10 am

سلێمانی/19-12-2017/ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه‌ له‌ شه‌قامێكی سلێمانی فۆتۆ: زمناكۆ ئیسماعیل

فۆتۆ: زمناكۆ ئیسماعیل

خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و گرژیی و ئاڵۆزی به‌خوه‌بینیوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و بریندار هه‌یه‌ و هێزی زۆری ئه‌منی هێنراونه‌ته‌ ناو شاره‌كان.

خۆپیشاندانه‌كان سه‌ره‌تا له‌ ناوه‌ندی شاری سلێمانی و له‌ 18ی مانگ ده‌ستیپێكرد و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ قه‌زاكانی رانیه‌، سه‌یدسادق، كفری و كه‌لار و چه‌ندین ناوچه‌ی تری له‌و پارێزگایه ‌و پارێزگای هه‌ڵبه‌جه‌ گرته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ پێی نایه‌ رۆژی چواره‌مه‌وه‌.

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دژی پێنه‌دانی موچه‌كانیان كه‌ ماوه‌ی 60 رۆژه‌ وه‌ریاننه‌گرتووه‌، هاوڵاتیانیش دژی نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی و بێكاری رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و دوای سوتاندنی چه‌ندین باره‌گای حزبیی و حكومی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی شه‌ش كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 100 كه‌سیش برینداربون.

هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 300 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و ئازادنه‌كراون.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن