به‌ وێنه‌: له‌ كه‌ركوك ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ

December 23, 2017 at 10:38 am

كه‌ركوك/20-12-2017/ بازاڕه‌كانی كه‌ركوك پێشوازی له‌ جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و له‌ دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌كه‌ن فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

كه‌ركوك  – كه‌ركوك ناو

به‌شێك له‌ بازاڕه‌كانی كه‌ركوك به‌ داری كریسمس و کەلوپەلی تایبەت بە بۆنەکانی سەری ساڵ رازێنراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و له‌ دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح كه‌ چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه‌.

کریستیانەکان كه‌ پێکهێنەرێکی پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوکن و به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری شاره‌كه‌ ده‌ژین، ئاماده‌كارییه‌كانیان به‌ره‌ و كۆتایی ده‌ڕوا بۆ به‌ڕێكردنی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و بۆ نه‌كانی سه‌ری ساڵ.

پارێزگای كه‌ركوك، كه‌ له‌ چوار ساڵی رابردودا دۆخێكی ناهه‌مواری هه‌بوو، به‌هۆی بوونی داعش له‌ سه‌دا 32ی خاكه‌كه‌ی، ئه‌مساڵ جیاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئاماده‌كارییه‌كان و رازاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ بازاڕه‌كان وێنه‌یه‌كی تری شاره‌كه‌ نیشانده‌دات.

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن