وێنە و زانیاری: فیستیڤاڵی كەركوك دەخوێنێتەوە

January 1, 2018 at 9:29 pm

كەركوك، 31-12-2017، فیستیڤاڵی كەركوك دەخوێنێتەوە فۆتۆ: كەركوك ناو

فراس حەمدانی – كەركوك
وەرزی چوارەمی شەقامی رۆشنبیری ‌و كەركوك دەخوێنێتەوە، یەكشەممە 31-12-2017 دەستیپێكرد بە نمایشی كتێب و چەندین چالاكی جیاواز، ئەوەش بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵا بۆ شەقامی كەركوك.

عەمار عیماد، ئەندامی ئەو لیژنەیە بۆ (كەركوك ناو)ی رونكردەوە لە شەوی سەری ساڵی 2018دا فیستیڤاڵی كەركوك خۆشەویستی دەخوێنێتەوە رێكخراوە، بە ئامادەیی و بەشداری كەسایەتیە گرنگەكان لە سەرۆكی یەكێتی‌و سەندیكاكان، لەگەڵ گروپەكانی رۆشنبیری و ئەدەبی و خەڵكی كەركوك.

لەو فیستیڤاڵەدا، پێشانگەیەكی كتێب و هونەری تەشكیلی، كاری دەستی و چالاكی خوێندكاری رێكخرابوو، بەشێكی تایبەتیش بۆ بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی كەركوك دانرابوو، لەگەڵ نمایشی شانۆگەری.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن