9 هاوڵاتی تەلەعفەر لە توركیا گیانیان لە دەستدا

January 12, 2018 at 1:57 pm

توركیا، 12-1-2018، وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگر كە زۆرینەی سەرنشینەكانی عیراقی بوون فۆتۆ: پەیجی ئایدن مەعروف لە فەیسبوك

كەركوك ناو
ژمارەیەك هاوڵاتی قەزای تەلەعفەر گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگرەوە لە سنوری توركیا، ئەوەش بە پێی میدیاكانی ئەو وڵاتە و پەرلەمانتارێكی توركمان لە هەرێمی كوردستان.

ئایدن مەعروف، ئەندامی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 12-1 بڵاویكردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە لە شارۆچكەی سلۆپی توركیا، نۆ هاوڵاتی توركمانی تەلەعفەر گیانیان لەدەستدا و ٢٨ كەسی دیكەش برینداربوون.

هەروەها بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، ئەو پاسە كە لەنێوان عیراق و توركیادا سەرنشینی گواستۆتەوە، زۆرینەی هاوڵاتییەكانیش عیراقی بوون، دوای ٢٠ كیلۆمەتر لە دەرچوونی لە سلۆپییەوە بەرەو ئیبراهیم خەلیل، وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە 9 كەس گیانیان لە دەستداوە كە سێیانیان منداڵ بوون.

قەزای تەلەعفەر بە ‌دووری 70كم دەكەوێتە خۆرئاوای موسڵ، دانیشتووانەكەی لە عەرەب و توركمانی شیعە مەزهەب‌ پێكهاتوون، لە ناوەڕاستی 2014 داعش قەزاكەی كۆنترۆڵكردو خەڵكەكەی بەتایبەت توركمانەكان، روبەڕوی ئاوارەیی و راوەدونان و گرتن و كوشتن بوونەوە، لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە لە كۆتایی ئابی 2017دا ناوچە كۆنتڕۆڵكرایەوە.

53 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری