كارگەكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە موسڵ دەخرێنەوەكار

January 12, 2018 at 3:13 pm

موسڵ، سەرەتای 2018، بەگەڕخستنەوەی كارگەكانی چمەنتۆ لە سنوری نەینەوا فۆتۆ: كۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی عیراقی

نەینەوا – كەركوك ناو
بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی ناوخۆیی، لە دوو كارگەی سنوری پارێزگای موسڵ دەستیپێكردەوە، دوای چاككردنەوەی زیانەكانی شەڕی چەند ساڵە و دوبارە بە گەڕخستنەوەیان.

كۆمپانیای گشتی بۆ چیمەنتۆ لە عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە هەردوو كارگەی حەمام عەلیلی نوێ‌ و حەدیا لە بازاڕی بەرهەمهێنانی موسڵ، جارێكیتر بەگەڕخراونەتەوە لەلایەن تیمی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی حكومەتی ناوەندی.

حەسەن موحسین، بەرێوەبەری ئەو كۆمپانیایە دەڵێت كاری چاككردنەوە و دوبارە بە گەڕخستنەوەی تەواوەتی كارگەكانی موسڵ بەردەوامی هەیە، لە ئێستاشدا بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی كیسە دەستیپێكردۆتەوە و بەرهەمەكەش رەوانەی بازاڕەكان كراوە.

ئاماژەی بەوەشدا بەردەوام لە هەوڵەكان بۆ بەگەڕخستنەوەی كۆمەڵگەی بادوش، كە سێ‌ كارگە لە خۆدەگرێت ‌و زیانی زۆریان پێگەیشت لەلایەن داعشەوە، پلانەكانیش ئەوەیە لە نیوەی سەرەتای ئەمساڵ بكرێتەوە.

ژێرخانی گشتی و زۆربەی ناوەندە بازرگانییەكان نەینەوا، بەهۆی هێرشی داعش و شەڕی ئەو رێَكخراوەوە زیانی زۆریان پێگەیشت، دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی ناوچەكەش لە مانگەكانی كۆتایی 2017دا پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە دەستیپێكردووە.

55 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری