14 هه‌زار بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌ی جه‌نگ له‌ حه‌ویجه‌ هه‌ڵگیرانه‌وه‌‌

January 20, 2018 at 5:52 pm

كه‌ركوك/ كانونی دووه‌می 2018/ قه‌زای حه‌ویجه (55كم باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك)‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ فۆتۆ: تایبه‌ت به‌ (كه‌ركوك ناو)

یاسین سه‌بعاوی – كه‌ركوك

بنكه‌ی به‌رگری شارستانی قه‌زای حه‌ویجه‌ 14 هه‌زار پارچه‌ بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری پاشماوه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعشی هه‌ڵگرتۆته‌وه‌، له‌وه‌ته‌ی قه‌زاكه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست هێزه‌ عیراقییه‌كان.

قه‌زای حه‌ویجه (55كم باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك)‌ كه‌ زیاتر له‌ سێ ساڵ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدابوو یه‌كێك بوو له‌ مۆڵگه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ عیراق كه‌ هه‌رسێ پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دینی پێكه‌وه‌ ده‌به‌سته‌وه‌ و چه‌ندین كارگه‌ی دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و ناوچه‌یه‌دا دروستكردبوو.

داعش له‌ ناوه‌ڕاستی 2014 قه‌زای حه‌ویجه‌ی كۆنترۆڵكرد و له‌ 10-10ی ساڵی رابردوو به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ كۆنترۆڵكرایه‌وه‌.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن