ئینفۆگرافیك: سەدا 23ی پەرلەمانتارانی ئێستای عیراق ناتوانن خۆیان كاندید بكەنەوە

January 30, 2018 at 5:59 pm

بەغدا، 2018، دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق فۆتۆ: راگەیاندنی پەرلەمان

كەركوك ناو
لەسەدا 23ی پەرلەمانتارانی ئێستای عیراق ناتوانن خۆیان كاندید بكەنەوە، بەهۆی ئەوەی بڕوانامەی دبلۆم و ئامادەییان هەیە، لەكاتێكدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان مەرجی بڕوانامەی بەكالۆریۆس دانراوە.
كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، پێویستە خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس یان بڕونامەیەكی هاوبەرانبەر بێت تا بتوانێت بچێتە كیبڕكێی پرۆسەكەوە، ئەوەش بەپێی هەمواری یەكەمی پەسەندكراوی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
پێشتر لە یاساكەدا ئەو مەرجە نەبووە و ئەندامانی ئێستای پەرلەمان، بەپێی رونكردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران 72 كەسیان بڕوانامەی دبلۆم و قۆناغی ئامادەییان هەیە كە دەكاتە رێژەی لە سەدا 23، بەوپێیەش ناتوانن جارێكیتر خۆیان كاندید بكەنەوە.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری