بە ڤیدیۆ، وێنە و زانیاری
پێشبڕكێی پێنج هەزار كۆتر بۆ ئاشتی لە كەركوك

February 14, 2018 at 9:54 pm

كەركوك، 14-2-2018، پێشبڕكێی كۆتری زاجل لە كەركوك فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كاروان ساڵحی – كەركوك
پێنج هەزار كۆتر، لە شاری كەركوكەوە بەرەو دووری 600 كیلۆمەتر هەڵفڕێندران، ئەوەش لە چوارچێوەی پێشبڕكێیەكدا بۆ ئاشتەوایی.
ئەو پێشبڕكێیە ئەمڕۆ چوارشەممە 14-2، بە بەشداری ژمارەیەك یانە لە سنوری ناحیەی لەیلان لە رۆژهەڵاتتی كەركوك دەستیپێكرد و بڕیارە، دوای بڕینی 600 كیلۆمەتر بگەنە پارێزگای بەسرە.
عیسام مەیاحی، بەرێوەبەری یانەی ئەبو خەسیب كە بەشداربووە لەو پێشبڕكێیەدا بە (كەركوك ناو)ی وت “250 بەشداربوو لە چوار یانە بەشداری پێشبڕكێی كۆتری زاجل بون بە پێنج هەزار كۆتر”.
ئەبو شاهین، سەرۆكی یانەی سقور كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت “ئەو جۆرە كۆترانەی بەشداریان كردووە لە جۆرەكانی جانسن، هێرمنكۆستر، گابی وڤالۆن كە تێیاندایە نرخیان لە 500 دۆلارەوە دەستپێدەكات تا 25 ملیۆن دیناری عیراقی”.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری