به‌وێنه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك

February 25, 2018 at 11:18 am

كه‌ركوك/25-2-2018/ خۆكوژێك به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه له‌ ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك كوژرا فۆتۆ: كاروان ساڵحی

فۆتۆستۆری: كاروان ساڵحی

خۆكوژێك له‌ شه‌قامی پارێزگا له‌ كه‌ركوك به‌رله‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی باره‌گای عەسائیب ئەهل ئه‌لحەق-ه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.

كه‌ركوك/25-2-2018/ خۆكوژه‌كه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی باره‌گای عەسائیب ئەهل ئه‌لحەق-ه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا

روداوه‌كه‌ كاتژمێر شه‌ش و نیوی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25-2 رویدا، به‌رله‌وه‌ی خۆكوژه‌كه‌ خۆی بته‌قێنێته‌وه‌ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پۆلیسی كه‌ركوك.

كه‌ركوك/25-2-2018/ شاره‌وانی شوێنه‌واری كوشتن و ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌‌كه‌ پاكده‌كاته‌وه‌ 

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ (كه‌ركوك ناو) جه‌ختیكرده‌وه‌ “له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن پشتێنی بۆمبڕێژكراوی خۆكوژه‌كه‌ش ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و دوو كه‌س به‌ سوكی بریندار بون كه‌ له‌ پاسه‌وانانی باره‌گاكه‌ن، زیانی مادیش به‌ر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كه‌وتووه‌”.

كه‌ركوك/25-2-2018/ شاره‌وانی شوێنه‌واری كوشتن و ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌‌كه‌ پاكده‌كاته‌وه‌ 

په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرد و به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو) خۆكوژه‌كه‌ ته‌مه‌نی له‌ نێوان 16 بۆ 18 ساڵ بووه‌.

كه‌ركوك/25-2-2018/ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییه‌ له‌ ساڵی 2018دا

شه‌قامی پارێزگار ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك و باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، عەسائیب ئەهل ئه‌لحەق، شاره‌وانی و بینای پارێزگار ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن