موسڵ؛ یەكەم رێپێوان بۆ پاڵپشتی لە ژنان

March 8, 2018 at 6:08 pm

موسڵ، 8-3-2018، رێپێوانی پاڵپشتی لە ژنان بەهۆی 8ی مارسەوە فۆتۆ: عەلی ئەیاد

عەلی ئەیاد – نەینەوا
ژمارەیەك گەنج لە موسڵ، رێپێوانێكیان بۆ پاڵپشتی لە ژنان ئەنجامدا، ئەوەش یەكەم چالاكی هاوشێوەیە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكە لە دەستی داعش.

رێپێوانەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەرێی هەڵمەتی “روحی موسڵاوی”ــەوە ئەنجامدرا ‌و هاوكات بوو لەگەڵ 8ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان ‌و تێیدا، كچانی و كوڕانی گەنج داوایانكرد بەربەستەكانی بەردەم ژنان نەمێنێت ‌و یەكسانی تەواویان هەبێت لەگەڵ پیاواندا.
ژنانی موسڵ، لە ناوەڕاستی 2014وە بەهۆی باڵادەستی داعشەوە، روبەروی ستەمی زۆر بوونەوە‌و وەكو خۆیان دەڵێن لە هەموو ئازادییەك بێبەشبون، تا ئەوكاتەی لە ساڵی رابردودا كۆتایی بە دەسەڵاتی ئەو رێكخراوە هێنرا ‌و لە ئێستاشدا، دەیانەوێت رۆڵی سەرەكییان هەبێت لە بنیاتنانەوە ‌و ئەركە گرنگەكانی شارەكەیاندا.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن