ڤیدیۆ: مەینەتییەكانی ئیسرا لە موسڵ

May 11, 2018 at 7:42 pm

موسڵ، 2018، ئیسرا بە تەنیا بژێوی هەشت منداڵەكەی دابیندەكات فۆتۆ: كەركوك ناو

نەینەوا – كەركوك ناو
ئیسرا بە زۆر دراوەتە بە شوو، دوای هەشت منداڵ هاوسەرەكەی لە دەستدا ‌و سەرباری هەموو مەینەتییەكانی ژیانی، بە تەنیا كاردەكات ‌و بژێوی خێزانەكەی دابیندەكات.

ئەو ژنە خەڵكی شاری كۆنە لە بەری راستی شاری موسڵ، لە 12 ساڵیدا باوكی بەشووی داوە ‌و لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكەیاندا لە ساڵی رابردوودا، هاوسەرەكەیی ‌و تەواوی خێزانی هاوسەرەكەی لە بۆردومانێكدا كوژراون، بۆیە ئێستا لەگەڵ هەشت منداڵەكەی ماوەتەوە.

ئەو دەڵێت نەیتوانی لە ئاوارەییدا بمێنێتەوە، بۆیە گەڕاوەتەوە موسڵ بەڵام نەیتوانیووە هاوسەرەكەی بەخاك بسپێرێت بەهۆی هەڵگرتنەوەی داروپەردوی خانووە روخاوەكەوە بە تەرمەكەوە.

ئیسرا بە بارێكی خراپیدا گوزەراندا تێدەپەڕێت، تەنانەت لەبەر بێ‌ توانایی شیری بەسەرچوو بە منداڵەكەی دەدات، بەڵامی هێشتا بێ‌ هیوا نییە ‌و لە دوكانێكی جوانكاری خانمان لە نزیك شوێنی نیشتەجێبونی كاردەكات ‌و داوا لە ژنان دەكات، نەترسن ‌و بۆ كاركردن لە ماڵ بچنە دەرەوە.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن