ڤیدیۆ: پردی ئاسنین له‌ موسڵ ده‌كرێته‌وه‌

March 13, 2018 at 9:46 am

نه‌ینه‌وا/ئه‌یلولی 2017/ كاركردن له پردی ئاسنینی موسڵ كه‌ هه‌ردوو به‌ری چه‌پ و راستی شاره‌كه‌ پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

ئه‌حمه‌د زه‌یدی – نه‌ینه‌وا

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی عیراق ئاشكرایده‌كات كه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 13-3 پردی ئاسنین-ی نێوان هه‌ردو به‌ری راست و چه‌پی موسڵ ده‌كرێته‌وه‌.

د. ئان نافع، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “چاوه‌ڕوانده‌كرێت چوارشه‌ممه‌ پردی ئاسنینی كۆن بكرێته‌وه‌، كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی رێگاكان و هاتوچۆ”.

پرده‌كه‌ له‌ بۆردومانێكی هاوپه‌یماناندا له ‌شه‌ڕی داعش له‌ 12ی 2016 روخاو به‌هۆیه‌وه‌ هاتوچۆی نێوان هه‌ردوو به‌ری چه‌پ و راستی موسڵ پێدا په‌كیكه‌وت.

له‌ ئه‌یلولی 2017 له‌سه‌ر بودجه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستكرا به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌، كه‌ دوو ملیار و 980 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌عد، سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن كاری تیاكرا.

د. ئان نافع، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پردی دووه‌میش (حورییه‌) بدات به‌ كۆمپانیاكانی خۆی له‌وانه‌ سه‌عد و فاو كه‌ پێشتر كاریان له‌و بوارانه‌دا كردوه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی… له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پردانه‌ی تریش هه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌مویان نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه‌”.

پردی ئاسنین-ی موسڵ به‌ناوبانگترین پردی شاره‌كه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو به‌ری راست و چه‌پی موسڵ پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

وزيرة الاعمار والاسكان ان نافع تتحدث لـ(كركوك ناو) عن واقع الجسور في مدينة الموصل

وزيرة الاعمار والاسكان ان نافع تتحدث لـ(كركوك ناو) عن واقع الجسور في مدينة الموصل#نينوى_كركوكناو

Geplaatst door KirkukNow op maandag 12 maart 2018

 

بعد الانتهاء من أعمال الصيانة سيتم افتتاح الجسر العتيق في الموصل بعد أيام

بعد الانتهاء من أعمال الصيانة، سيتم افتتاح الجسر العتيق في الموصل بعد ألايام القليلة القادمةدوای‌ ته‌واوبوونی كاری‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا پردی كۆنی موسڵ ده‌كرێته‌وه‌

Geplaatst door KirkukNow op vrijdag 9 maart 2018

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن