عه‌‌بادی له‌ موسڵه‌
پردی ئاسنین بۆ به‌ستنه‌وه‌ی به‌ری راست و چه‌پ ده‌كرێته‌وه‌

March 14, 2018 at 11:10 am

نه‌ینه‌وا/14-3-2018/ سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ موسڵ فۆتۆ: راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران

نه‌ینه‌وا – كه‌ركوك ناو

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ موسڵ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-3 پردی ئاسنینی موسڵ بكاته‌وه‌، كه‌ هه‌ردو به‌ری راست و چه‌پی شاره‌كه‌ پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌یشتۆته‌ موسڵ.

ئه‌حمه‌د زه‌یدی، په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) له‌ نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ناو شار و به‌تایبه‌ت له‌ ده‌وروبه‌ری پردی ئاسنینی موسڵ بڵاویانپێكراوه‌.

هاوكات ئاماده‌كاریی ته‌واو كراوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ كه‌ هه‌شت مانگه‌ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و هه‌ردوو به‌ری راست و چه‌پی موسڵ پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

زه‌یدی وتی “مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانی عه‌بادی بۆ موسڵ له‌ پێناو كردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌یه”.

استعدادات لافتتاح الجسر الحديدي (العتيق) في الموصلئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی‌ پردی ئاسنینی موسڵ

Geplaatst door KirkukNow op dinsdag 13 maart 2018

د. ئان نافع، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی عیراق دوو‌شه‌ممه‌ 11-3 به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “چاوه‌ڕوانده‌كرێت چوارشه‌ممه‌ 14-3 پردی ئاسنینی كۆن بكرێته‌وه‌، كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی رێگاكان و هاتوچۆ”.

پرده‌كه‌ له‌ بۆردومانێكی هاوپه‌یماناندا له ‌شه‌ڕی داعش له‌ 12ی 2016 روخاو به‌هۆیه‌وه‌ هاتوچۆی نێوان هه‌ردوو به‌ری چه‌پ و راستی موسڵ پێدا په‌كیكه‌وت.

له‌ ئه‌یلولی 2017 له‌سه‌ر بودجه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستكرا به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌، كه‌ دوو ملیار و 980 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌عد، سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن كاری تیاكرا.

پردی ئاسنین-ی موسڵ به‌ناوبانگترین پردی شاره‌كه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو به‌ری راست و چه‌پی موسڵ پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق  كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدولئه‌میر ره‌شید ئاره‌ڵڵا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كان و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئیداری پارێزگای نه‌ینه‌وا بكات.

وزيرة الاعمار والاسكان ان نافع تتحدث لـ(كركوك ناو) عن واقع الجسور في مدينة الموصل

وزيرة الاعمار والاسكان ان نافع تتحدث لـ(كركوك ناو) عن واقع الجسور في مدينة الموصل#نينوى_كركوكناو

Geplaatst door KirkukNow op maandag 12 maart 2018

بعد الانتهاء من أعمال الصيانة سيتم افتتاح الجسر العتيق في الموصل بعد أيام

بعد الانتهاء من أعمال الصيانة، سيتم افتتاح الجسر العتيق في الموصل بعد ألايام القليلة القادمةدوای‌ ته‌واوبوونی كاری‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا پردی كۆنی موسڵ ده‌كرێته‌وه‌

Geplaatst door KirkukNow op vrijdag 9 maart 2018

 

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن