حه‌یده‌ر عه‌بادی: دانیشتوانی نه‌ینه‌وا شكست به‌و پلانگێڕییه‌ ده‌هێنن كه‌ هه‌وڵی دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان ده‌دات

March 14, 2018 at 2:01 pm

نه‌ینه‌وا/14-3-2018/ وتاری حه‌یده‌ر عه‌بادی له ناحیه‌ی به‌رته‌له‌ له‌‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا فۆتۆ: راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

نه‌ینه‌وا – كه‌ركوك ناو

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دانیشتوانی نه‌ینه‌وا یه‌كگرتون بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان و  شكست به‌و پلانگێڕییه‌ ده‌هێنن كه‌ هه‌وڵ بۆ دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌دات.

ئه‌و وتانه‌ی عه‌بادی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-3 له‌ وتارێكیدا هات له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ له‌ ناحیه‌ی به‌رته‌له‌ له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا.

عه‌بادی وتی “چۆن به‌سه‌ر داعش-دا سه‌ركه‌وتنمان تۆماركرد، به‌و شێوه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ و ئاوادانكردنه‌وه‌ تۆمارده‌كه‌ین… ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا سه‌ركه‌وتنێكی تره‌”.

نه‌ینه‌وا/14-3-2018/ وتاری حه‌یده‌ر عه‌بادی له ناحیه‌ی به‌رته‌له‌ له‌‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا فۆتۆ: راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

هه‌روه‌ها وتی “عیراق زۆر به‌هێزتر و سه‌ركه‌وتوتره‌، عیراقییه‌كان له‌ ته‌واوی پارێزگاكانه‌وه‌ قوربانیاندا بۆ ئه‌م خاكه‌ پاكه‌ و سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ر داعش-دا”.

له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا وه‌ك زیانمه‌ندترین پارێزگای ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ 2014 – 2017، عه‌بادی وتی”پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، ئارامی و سه‌قامگیری له‌به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستیپێكردوه‌، هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕی داعش زیاتر له‌ به‌ری راست بوو”.

عه‌بادی داوای له‌ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا كرد له‌ تایه‌فه‌گه‌رێتی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی دوربكه‌ونه‌وه‌ و وتی “ئه‌م دوانه‌ مه‌ترسین بۆ سه‌ر عیراق”.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن