فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئاگری نەورۆز لە باشیك
March 20, 2018 at 7:02 pm

نەینەوا، 20-3-2018، ئاهەنگ و كردنەوەی ئاگری جەژنی نەورۆز لە باشیك فۆتۆ: كەركوك ناو
نەینەوا – كەركوك ناو
دەیان هاوڵاتی لە باشیك، ئەمڕۆ سێشەممە 20-3 بە ئاهەنگ و گۆرانی ئاگری نەورۆزیان كردەوە، ئەوەش بە بەشداری سوپا و پلەدارانی هێزە عیراقیەكان.
ناحیەی باشیك، بەدوری 12 كم دەكەوێتە رۆژهەڵاتی موسڵ و یەكێكە لە ناوچەكانی جێناكۆك، ناوەڕاستی 2014 كەوتە دەستی داعش و مانگەكانی كۆتایی ساڵی 2016 كۆنتڕۆڵكرایەوە.