بەوێنە: نەورۆزی كەركوكییەكان لە قەڵا
March 20, 2018 at 7:29 pm

كەركوك، 20-3-2018، بە بەشداری هەزاران كەس ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵا كرایەوە فۆتۆ: سۆران محەمەد
سۆران محەمەد – كەركوك
هەزاران هاوڵاتی شاری كەركوك، ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا بە هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستان و كردنەوەی ئاگر، بەشدارییان لە جەژنی نەورۆز.
مەراسیمەكە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 20-3وە تا دەمەوئێوارە لەسەر قەڵای كەركوك بەردەوامی هەبوو، هێزی زۆری ئەمنی لە ناوچەكەدا بڵاوەپێكرابون و زۆربەی شەقامە سەرەكییەكانی دەچنەوە سەر قەڵا داخرابون.
بەشداربوانی مەراسیمەكە، وەكو هاوسۆزی بۆ شاری عەفرینی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) كە لەلایەن توركیا و هاوپەیمانەكانیەوە دەستی بەسەرداگیراوە ئاهەنگی گۆرانی و هەڵپەڕكێیان نەگێڕا.
نەورۆزی ئەمساڵ، یەكەم بۆنەی گشتی تایبەت بە پێكهاتەی كوردە بە ئاڵای هەرێمی كوردستانەوە لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و كشانەوەی پێشمەرگە، دوای ئەوەی دۆسیەی ئەمنی شارەكە كەوتە دەستی سوپاو حەشدی شەعبی و دژەتیرۆری عیراق.
- كەركوك، 20-3-2018، بەرێكەوتنی خەڵك بۆ بەشداری لە مەراسیمی نەورۆز لەسەر قەڵا فۆتۆ: سۆران محەمەد
- كەركوك، 20-3-2018، بە بەشداری هەزاران كەس ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵا كرایەوە فۆتۆ: سۆران محەمەد
- كەركوك، 20-3-2018، بە بەشداری هەزاران كەس ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵا كرایەوە فۆتۆ: سۆران محەمەد