بۆ پاڵپشتی توشبوانی شێرپەنجە
60 خوێندكار لە كەركوك سەریان سـفر كرد

March 29, 2018 at 8:58 pm

كەركوك، 29-3-2018، ژمارەیەك خوێندكار بۆ پاڵپشتی توشبوانی شێرپەنجە سەریان سفر كرد فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كاروان ساڵحی – كەركوك
نزیكەی 60 خوێندكاری قۆناغی سەرەتایی لە شاری كەركوك، قژیان تاشی وەكو پاڵپشتییەكی دەرونی بۆ منداڵانی توشبووی شێرپەنجە، ئەوەش لەسەر خواست ‌و رەزامەندی كەسوكاریان.

فەیسەل سەفەر، مامۆستا لە قوتابخانەی فریشتە لە كەركوك ‌و خاوەنی بیرۆكەكە بە (كەركوك ناو)ی وت “نزیكەی 60 قوتابی بە رەزامەندی خۆیان و باوكیان قژی خۆیان تاشی وەكو پاڵپشتیەك بۆ توشبوان، قوتابیە كچەكانیش بڕیاریاندا بەشداری بكەن لە رێگای پێدانی و گوڵ و دیاری بە نەخۆشەكان”.

خوێندكارەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-3، سەردانی توشبوانی شێرپەنجەیان كرد لە سەنتەری كەركوكی تایبەت بە لوەكان ‌و نەخۆشییەكانی خوێن، لەگەڵ پێدانی دیاری بڕێك پارەشیان بەخشییە سنودقی كۆمەكی نەخۆشخانەكە.

ئیبتیسام رەشید، یاریدەدەری بەرێوەبەری قوتابخانەی فریشتە داوایكرد هەموو قوتابخانەكانی دیكە هەنگاوی لەو جۆرە بنێن، تا پێكەوە كەمێك لە ئازاری نەخۆشەكان كەمبكەنەوە.

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن