ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی جه‌ماوه‌ری دوزخورماتوو پێكهێنرا
April 14, 2018 at 2:05 pm

دوزخورماتوو، 19-3-2018، گەڕەكێكی ناوەندی قەزای دوزخورماتوو فۆتۆ: كەركوك ناو
ژینۆ خه‌لیل – سه‌ڵاحه‌دین
ئه‌نجومه‌نی جه‌ماوه‌ری دوزخورماتوو ده‌سته‌یه‌كی نوێیان هه‌ڵبژارد و به‌رنامه‌ی سێ مانگی كاركردنیشیان بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌كانی قه‌زاكه په‌سه‌ندكرد، له نێویاندا كاركردن بۆ به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌دا.
دەستە نوێیه‌كه كه له چوار ئه‌ندامی تازه و ئه‌ندامێكی كۆنی ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكهاتون، له هه‌ڵبژاردنێكدا به ئاماده‌بونی 42 ئه‌ندام و خۆبه‌خشی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتوو له 12ی نیسان هه‌ڵبژێردران.
جومعە كه‌ریم، كه به جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرا، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كاركردنمان سێ مانگ جارێک دەستەى ئەنجومەن دەگۆڕدرێت کە پێکهاتوە لە پێنج ئه‌ندام”.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری سێ مانگی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرا و به‌رنامه‌ی سێ مانگی داهاتوش دانرا.
جومعه وتی “ئه‌و پێنج ئه‌ندامه به هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشانكران”،
“ئەو بەرنامانەى کە لە سێ مانگى داهاتودا ئیشیان لەسەر دەکرێت بریتین لە هەڵمەتى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ ئاوارە گەڕاوەکانى دوزخورماتو کە خانوو و ماڵیان سوتێنراوە، ئێستا هەڵمەتەکە لەنیوەدایە و ده‌بێت تەواوبکرێت”، جومعه زیاتر وتی “پرۆسەى ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى لەپێشمانە بۆ نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌و ده‌بێت ئاشتەواییه به‌دیبهێنرێت لەنێوان هەرسێ نەتەوهی كورد، عه‌ره‌ب و توركمان”.
ئه‌نجومه‌نی جه‌ماوه‌ری قه‌زای دوزخورماتوو له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكوانی قه‌زاكه‌وه پێكهێنرا، بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و هاندانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه.
جومعه وتی “داوادەکەین خەڵک بگەڕێنەوە شار، چونکە ئارامە هەروەها پاککردنەوەى ناو شار و ژینگە و هۆشیارییدان بەخه‌ڵک بۆ ئاشتەوایى کۆمەڵگە له به‌رنامه‌ی كارهكانماندایه”.
کەمپینى ژیان بۆ ژیانەوەى دوزخورماتوو له دیارترین كاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه كه له ماوه‌كانی رابردودا راگەیەنراو ئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكارییه بۆ ئاواره‌كانی قه‌زاكه و به‌رده‌وامی هه‌یه.
(كه‌ركوك ناو) له راپۆرتێكی-دا له 26ی ئۆكتۆبه‌ر بڵاویكرده‌وه كه 200 خانووی هاوڵاتیان و 100 دوكان و كۆگا له گه‌ڕه‌كی كۆماری قه‌زای دوزخورماتوو سوتێنراون یان تاڵانكراون، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا، 50 خانووی لێپرسراوانی كورد و پێشمه‌رگه و چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كان ته‌قێنراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه.