تونێلێكی سێ نهۆمی له‌ موسڵ دۆزرایه‌وه‌

April 16, 2018 at 11:21 am

نەینەوا، 25-12-2017، هێزەكانی سوات لە ناوەندی شاری موسڵ فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیسی نەینەوا

كه‌ركوك ناو
تونێلی سێ نهۆمی داعش له‌ موسڵ دۆزرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی تری شاره‌كه‌، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ ته‌مه‌نیدا بگرن.
هه‌‌ڵمه‌تی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كاتێكدایه‌، پێنج مانگه‌ كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعش لە تەواوی عیراق راگەیەندراوە، بەڵام هێشتا جموجۆڵ ‌و روداوی توندوتیژی لە موسڵ ‌ماوه‌.
سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ هێزه‌كانیان توانیویانه‌ تونێلێكی سێ نهۆمی بدۆزنه‌وه‌ كه‌ داعش بۆ ئیداره‌دانی كاره‌كانیان به‌كاریانهێناوه‌.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرده‌وه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ژماره‌یه‌ك بۆمبی چێنراو ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌ و چه‌ند داواكراوێكیش ده‌ستگیركراون.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له‌ سنوری نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدراون و گه‌ڕانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ده‌یان كه‌س تائێستا ده‌ستگیركراون.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی موسڵ جه‌دیده‌ له‌ به‌ری راستی شاره‌كه‌ كارگه‌یه‌كی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل و دروستكردنی بۆمبی چێنراو دۆزراوه‌ته‌وه‌.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر 150 كغم له‌ مادده‌ی نه‌ترات ئه‌مۆنیای ته‌قینه‌وه‌ و نیو ته‌ن ماده‌ی براده‌ئه‌له‌منیۆم و 60 پارچه‌ له‌ موشه‌ك و چه‌ندین ته‌مه‌نی تر.
شاری موسڵ ‌و ناوچەكانی دەوروبەری له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، لە تەمموزی ساڵی رابردووەوە كۆنتڕۆڵكردنەوەی راگەیەندراوە بەڵام هێشتا دۆخی ئەمنی بە تەواوی جێگیر نییە ‌و بەشێكی زۆریش لە دانیشتوانەكەی نەگەڕاونەتەوە.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری