مه‌راسیمه‌كانی چوارشه‌ممه‌ی سور له‌ لالش

April 18, 2018 at 10:32 am

شێخان، 17-4-2018، مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سور-ی ئێزیدی له‌ په‌رستگای لالش فۆتۆ: موهه‌نه‌د سنجاری

موهەنەد سنجارى – نه‌ینه‌وا

هه‌زاران هاوڵاتی ئێزیدی، لە پەرستگای لالش لە قەزای شێخان كە شوێنی سەرەكی ئاینه‌كه‌یانه‌ بە چه‌ند چالاكییه‌كی جیاواز، بەشدارییان كرد له‌ مەراسیمەكانی جه‌ژنی چوارشەممەی سور.

جەژنی “سەری ساڵ” یاخود “چوارشەممەی سور”ی ئێزیدییەكان یەكێكە لە جەژن‌و بۆنە هەرە كۆنەكانی شوێنكەوتوانی ئاینی ئێزیدی، كە هەموو ساڵێك لە چوارشەممەیه‌كی مانگی نیسان یاددەكرێتەوە.

له‌ سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا باباشێخ، مه‌رجه‌عی باڵای دینی ئێزیدی یه‌كه‌م فتیله‌ی داگیرساند له‌ كۆی 365 فتیله‌ی په‌رستگای لالش، كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ژماره‌ی رۆژه‌كانی ساڵ و وه‌كو نه‌ریتێكی ئه‌و پێكهاته‌ ئامانج لێی دورخستنه‌وه‌ی روحی شه‌ڕانگێزییه‌.

پێكهاتەی ئاینی ئێزیدی، هاوشانی كریستیانی، كاكەیی‌و توركمانەكان زۆرترین پێشێلكارییان بەرامبەر كرا‌وە لەلایەن داعشەوەو روبەڕوی كوشتنی بەكۆمەڵ بوونەوە، زیاتر لە 400 هەزاریان ئاوارەبوون‌و سەدان شوێنی ئاینییان روخێنرا.

ژمارەی ئێزیدیەکان لە عیراق 550 هەزار كەس بووە، 360 هەزار هاوڵاتی ئەو پێكهاتەیە ئاوارە بوون ‌و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش كۆچیان كردووە، جگە لەوەی چارەنوسی زیاتر لە سێ‌ هەزار كەسیان دوای رفاندیان لەلایەن داعشەوە دیارنییە، ئەوەش بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن