به‌وێنه‌: ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك

May 10, 2018 at 4:23 pm

كه‌ركوك/10ی ئایاری 2018/ پۆلیسێك له‌كاتی ده‌نگدانی له‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانی عیراق فۆتۆ: كاروان ساڵحی

کاروان ساڵحى – کەرکوک

ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك تائێستا به‌بێ كێشه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 30 هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

پرۆسەكه‌ له‌ ‌شاری كه‌ركوك تائێستا به‌بێ كێشه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی عەبدولباست دەروێش، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییه‌کان لە ئۆفیسی كه‌ركوكی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان.

كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌رگای 19 بنكه‌ی ده‌نگدان به‌ڕوی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا كرانه‌وه‌، كه‌ 64 وێستگه‌ له‌خۆده‌گرێت.

په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو) له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك له‌ عیراق (كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین) جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگدانه‌كه‌ له‌ڕێوشوێنێكی ئه‌منی توندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا له‌ 10ی ئایار زیاتر له‌ 940 هه‌زار كه‌س له‌ سلكی ئه‌منی و سه‌ربازی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ به سوپا، پێشمه‌رگه‌، هێزه‌كانی ناوخۆ، دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن