به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ: ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ خانه‌قین

May 10, 2018 at 6:10 pm

دیاله‌، 10-5-2018، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ خانه‌قین فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد

هاوڕێ ئازاد – دیاله‌

له‌ قه‌زای خانه‌قین، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ دوو هه‌زار و 600 كه‌س به‌رێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش له‌رێی دوو بنكه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ به‌بێ كێشه‌ و گرفت، به‌ وته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 10-5، ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ روی زیاتر له‌ 900 هه‌زار ده‌نگده‌ردا كرایه‌وه‌ له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.

حەسەن پیروەلی، لێپرسراوی ئۆفیسی دیاله‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “لە پارێزگای دیالە 41 هەزار دەنگدەری تایبه‌ت هەیە و لە شارۆچكەی خانەقینیش دوو هه‌زار و 600 ده‌نگده‌ر”.

په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو) له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك له‌ عیراق (كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین) جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگدانه‌كه‌ له‌ڕێوشوێنێكی ئه‌منی توندا به‌ڕێوه‌چووه‌.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری