به‌وێنه‌: ده‌نگدانی خانه‌قین
ملیۆنێك و 700 هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌ دیاله‌ هه‌یه‌

May 12, 2018 at 9:57 am

دیاله‌، 12-5-2018، ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ خانه‌قین فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد

هاوڕێ ئازاد – دیاله‌

له‌ قه‌زای خانه‌قین، زیاتر له‌ 80 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش 32 بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای دیاله‌، ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستیپێكرد، ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و له‌و ژماره‌یه‌، 84 هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ونه‌ سنوری خانه‌قین.

له‌ دیاله‌ 466 بنكه‌ی ده‌نگدان كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ نێو ئه‌و بنكانه‌دا دوو هه‌زار و 249 وێستگه‌ی ده‌نگدان هه‌یه‌ و 32 بنكه‌ش كه‌ 173 وێستگه‌ی تێدایه‌، ده‌كه‌وێته‌ قه‌زای خانه‌قین، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی جێناكۆك له‌و پارێزگایه‌.

22 لیست و هاوپه‌یمانی له‌ دیاله‌، به‌ 354 كاندید كێبڕكێی به‌ ده‌ستهێنانی 14 كورسی پارێزگاكه‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله‌، 35 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی به‌شداریی ده‌كه‌ن له‌ پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

عەقید دیار شەوكەت، بەرێوه‌بەری پۆلیسی خانەقین به‌ (كەركوك ناو)ی وت “پلانی توكمەی ئەمنیمان داڕشتووە بۆ پاڕاستنی سەرجەم بنكەكان” پلانه‌كه‌ وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت به‌ به‌شداری چه‌ندین هێزی عیراقییه‌ به‌ڵام ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ تێیدا به‌شدارنین.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری