به‌وێنه‌: ده‌نگدانی كه‌ركوكییه‌كان
938 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌

May 12, 2018 at 10:40 am

كه‌ركوك، 12-5-2018، ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق فۆتۆ: سۆران محه‌مه‌د

كه‌ركوك _ كه‌ركوك ناو

له‌ پارێزگای كه‌ركوك، زیاتر له‌ 900 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا و زیاتر له‌ 300 بنكه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن.

كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌نگدانی گشتی ده‌ستپێكرد، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكرده‌وه‌ له‌ كه‌ركوك، 938 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه‌، 315 بنكه‌ كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ دوو هه‌زار و 183 وێستگه‌ له‌ خۆده‌گرێت.

له‌ كه‌ركوك 290 كاندید هه‌یه‌ كه‌ له‌ 204 پیاو و 86 ژن پێكهاتوون، له‌ رێی 31 لیست و هاوپه‌یمانییه‌وه‌ كێبڕكێی به‌ ده‌ستهێنانی 13 كورسی پارێزگاكه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێكیان كۆتای كریستیانه‌.

هه‌زاران هاوڵاتی كه‌ركوكی، كه‌ به‌شێكیان ئاواره‌ی شه‌ڕی داعش و هه‌ندێكیان له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه‌ له‌ شوێنی نیشته‌جێبونیان نه‌ماون، له‌ كه‌مپه‌كان و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن