- Kirkuknow - http://kirkuknow.com/kurdish -

به‌وێنه‌: ده‌نگدان له‌ موسڵ
نه‌ینه‌وا زیاتر له‌ دوو ملیۆن ده‌نگده‌ری هه‌یه‌

نه‌ینه‌وا – كه‌ركوك ناو

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، سه‌دان بنكه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كراونه‌ته‌وه‌.

كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12-5 له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق، بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕوی زیاتر له‌ 22 ملیۆن كه‌سدا كرایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو رۆژی رابردودا نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا به‌شداربون.

هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردودا، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی له‌ نه‌ینه‌وا ئاواره‌كرد و هێشتا به‌شێكی زۆریان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له 15 كه‌مپ بنكه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ شێكیشیان له‌ پارێزگاكانی تر به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن.

له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، 921 كاندید هه‌یه‌ كه‌ له‌ 666 پیاو و 255 ژن پێكهاتون، له‌ رێی 45 لیست و هاوپه‌یمانییه‌وه‌ كبڕكێی به‌ ده‌ستهێنانی 34 كورسی پارێزگاكه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سێ كورسییان بۆ كۆتایه‌.