ئه‌‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌

May 15, 2018 at 9:20 am

كه‌ركوك/12ی ئایاری 2018/ ژنێك دوای ده‌نگدانی له‌یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كه‌ركوك ناو

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی شه‌ش پارێزگای تری راگه‌یاند له‌ نێویاندا پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین.

به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، هاوپه‌یمانی نه‌سر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها دووه‌م پارتی دیموكراتی كوردستان، سێیه‌م هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌، چواره‌م نه‌ینه‌وا ناسنامه‌مانه‌، پێنجه‌م هاوپه‌یمانی فه‌تح و پاشان لیسته‌كانی تر.

له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین-یش به‌‌پێی ‌ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن، یه‌كه‌م قه‌لعه‌ی جه‌ماهری، دووه‌م هاوپه‌یمانی فه‌تح، سێیه‌م هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌، چواره‌م هاوپه‌یمانی نه‌سر، پێنجه‌م هاوپه‌یمانی قه‌راری عیراقی، شه‌شه‌م سه‌ڵاحه‌دین هه‌ویه‌تونا و پاشان لیسته‌كانی تر.

ئه‌و ئه‌نجامانه‌، شه‌وی رابردو 14ی ئایار له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یه‌نرا.

له‌ 13ی ئایاریش كۆمسیۆن ئه‌نجامی 10 پارێزگای تری راگه‌یاند، له‌ نێویاندا پارێزگای دیاله‌ كه‌ به‌پێی ئه‌نجامه‌كان،پله‌ی یه‌كه‌م قه‌راری عیراق، دووه‌م فه‌تح، سێیه‌م سائیرون، چواره‌م نه‌سر پاشان لیسته‌كانی تر.

لێپرسراوانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، راگه‌یاندنی ئه‌نجامیی به‌رایی هه‌ردو پارێزگای كه‌ركوك و دهۆكی بۆ كاتێك یتر دواخستوه‌.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری