ئه‌و 10 ژنه‌ كاندیده‌ی به‌ كه‌مترین ده‌نگ گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مان

May 22, 2018 at 11:12 am

عیراق/ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری 2018/ سێ ژن دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگیاندا په‌نجه‌كانیان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ فۆتۆ: AFP

كه‌ركوك ناو

10 ژنه‌ كاندید به‌ كه‌مترین ده‌نگ گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مانی عیراق كه‌ زۆرینه‌یان له‌ پارێزگای به‌غدا بون، كه‌مترین ده‌نگیش له‌سه‌ر ئاستی عیراق بۆ ژنه‌ كاندیدێكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بوو كه‌ ته‌نیا 621 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.

به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ی رابردوو 19ی ئایار كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاندیده‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی بۆ 329 كورسی په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند.

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن 10 كاندیدی ژن كه‌مترین ده‌نگیان له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هاوشانی ده‌یان ژنی تر هه‌ر به‌ سیستمی كۆتا گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مانی عیراق.

ناوی ئه‌و 10 ژنه‌ كاندیده‌ی كه‌مترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا:

1 – خالده‌ ئیبراهیم خلیل (621 ده‌نگ) له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی قه‌راری عیراقی

 

2 – عالییه‌ فالح عوید خورشید (943 ده‌نگ) له‌ پارێزگای به‌غدا له‌سه‌ر لیستی به‌یارقی خه‌یر

3 – هودا جاره‌ڵا داود (1179 ده‌نگ) له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر لیستی قه‌راری عیراقی

4 – كه‌فا فه‌رحان حسین نه‌سر (1320ده‌نگ) له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌سه‌ر لیستی نه‌سر

5 – ئینسجام عه‌بدولزه‌هره‌ (1533ده‌نگ) له‌ پارێزگای به‌غدا له‌سه‌ر لیستی ته‌یاری حیكمه‌

6 – سه‌عدییه‌ عه‌بدوڵا (1544 ده‌نگ) له‌ پارێزگای واست له‌سه‌ر لیستی ته‌یاری حیكمه‌

7 – زهره‌ هه‌مزه‌ عه‌لی (1545 ده‌نگ) له‌پارێزگای به‌سرا له‌سه‌ر لیستی ته‌یاری حیكمه‌

8 – نه‌دا شاكر جودت (1549 ده‌نگ) له‌ پارێزگای به‌غدا له‌سه‌ر لیستی نه‌سر

9 – میساق ئیبراهیم فه‌یسه‌ڵ (1586 ده‌نگ) له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌سه‌ر لیستی فه‌تح

10 – به‌هار مه‌حمود (1601 ده‌نگ) له‌ پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن