ئه‌و 10 ژنه‌ كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگ-یان به‌ده‌ستهێناوه‌

May 26, 2018 at 1:02 pm

ئه‌و 10 ژنه‌ كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا

كه‌ركوك ناو

10 ژنه‌‌ كاندید له‌سه‌ر ئاستی عیراق كه‌ نۆ ژنیان له‌سه‌ر لیسته‌كانی یه‌كێتی و پارتی خۆیان هه‌ڵبژاردوه‌، زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ به ‌به‌راورد به‌ ژنه‌ كاندیده‌كانی تر، زۆرترین ده‌نگیش بۆ سه‌رۆكی لیستی سائیرون بوه‌ له‌ پارێزگای به‌غدا.

به‌ره‌به‌یانی 19ی ئایار كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاندیده‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی بۆ 329 كورسی په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند.

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن، له‌نێو ژنه‌ كاندیده‌كاندا 10 ژن زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌یان ژنه‌ی كه‌ به‌ كه‌مترین ده‌نگ و به‌پێی سیستمی كۆتا گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مانی عیراق.

ئه‌وه‌ی له‌ ئاماره‌كاندا جێی سه‌ره‌نجه‌، له‌و 10 ژنه‌ كاندیده‌ی كه‌ زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ نۆیان له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك و دهۆكن كه‌ چواریان كاندیدی یه‌كێتیی و پێنجه‌كه‌ی تریان پارتی-ن،‌ له‌و چوار پارێزگایه‌‌ ره‌خنه‌ی یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هاكردنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان هه‌یه‌ و ئه‌و دوو حزبه‌ تۆمه‌تبارده‌كرێن.

ناوی ئه‌و 10 ژنه‌ كاندیده‌ی كه‌ زۆرترین ده‌نگیان هێناوه‌:

1 – ماجده‌ عه‌بدول له‌تیف محه‌مه‌د (55184 ده‌نگ) ده‌نگ له‌ پارێزگای به‌غدا و له‌سه‌ر لیستی سائیرون

2 – جوان ئیحسان فه‌وزی (28157 ده‌نگ) له‌ پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

3 – بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان (26941 ده‌نگ) له‌ پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

4 – هدار زبێر عه‌بدوڵا (22261 ده‌نگ) له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

5 – ڤیان سه‌بری عه‌بدولخالق (21479 ده‌نگ) له‌ پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

6 – ئاره‌زوو مه‌حمود خدر (18608 ده‌نگ) له‌ پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

7 – وه‌سفيه‌ محه‌مه‌د شێخۆ (18101 ده‌نگ) له‌ پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

8 – داليا فه‌رهاد حاجی محه‌مه‌د (15203 ده‌نگ) له‌ پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

9 – میاده‌ محه‌مه‌د ئیسماعیل (14975) له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

10- ئه‌ڵماس فازڵ كه‌مال (14840) له‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن