به‌وێنه‌: شاره‌وانی كه‌ركوك ده‌یان سه‌گ ده‌كوژێت

June 12, 2018 at 11:19 am

كه‌ركوك/حوزه‌یرانی 2018/ كارمه‌ندانی شاره‌وانی ئه‌و سه‌گه‌ كوژراوانه‌ هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌ كه‌ خۆیان كوشتویانه‌و به‌ "سه‌گی به‌ره‌ڵا" ناویان ده‌به‌ن فۆتۆ: راگه‌یاندنی شاره‌وانی

كه‌ركوك ناو

شاره‌وانی كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تی كوشتنی “سه‌گی به‌ره‌ڵا” له‌ ناوه‌ندی شار ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وێنه‌ی كوشتنی ده‌یان سه‌گ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه‌ په‌یجی ره‌سمی شاره‌وانی كه‌ركوك له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یبسوك بڵاویكردۆته‌وه‌ و تیایدا كارمه‌نده‌كانی شاره‌وانی به‌جلی شاره‌وانییه‌وه‌ ئه‌و سه‌گه‌ كوژراوانه‌ هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌، كه‌ به‌ تاپڕ كوژراون له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ڤێته‌رنه‌ری كه‌ركوك.

شاره‌وانی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ كه‌ ساڵانه‌ له ‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن