- Kirkuknow - http://kirkuknow.com/kurdish -

ژن و مێردێك به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب گیانیانله‌ده‌ستدا

هاوڕێ ئازاد

ژن و مێردێك به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ گوندێكی قه‌زای خانه‌قین له‌ پارێزگای دیاله‌ گیانیانله‌ده‌ستدا.

روداوه‌كه‌ كاتژمێر 12ی شەوی رابردو لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بوه‌ و ته‌رمی ئه‌و ژن و مێرده‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، ئه‌وه‌ش به‌ وته‌ی لێپرسراوی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین.

سەلام ئەسعەد، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “شەوی رابردو لە نزیک کاتژمێر 12 تەرمی دوو هاوڵاتی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین كه‌ هاوسه‌ری یه‌كترن و لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو گیانیانله‌ده‌ستدابوو”.

روداوه‌كه‌  لە گوندی حوسێن مەمە، سەر بە خانەقین رویداوه‌.

ناوبه‌ناو له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله‌ روداوی ئه‌منی له‌ شێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب، رفاندنی هاوڵاتیان و هێرشی چه‌كداریی روده‌دات.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سەرایا سەلام سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی گشتی حه‌شی شه‌عبی، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “شەوی رابردو (12ی حوزه‌یران) لە سەر رێگای خانەقین – جەلەولا ژمارەیەک چەکداری داعش دەستڕێژی گولەیان لە ئۆتۆمبێلی سەرایا سەلام کرد، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بوو”.