به‌ڤیدیۆ: یه‌كێتی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات
هێزه‌‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ ‌كوشتنی ژنێك تۆمه‌تبار ده‌كات

June 14, 2018 at 1:47 pm

شاری كه‌ركوك، ئه‌یلولی 2017، فۆتۆ: كاروان ساڵحی

عومه‌ر جه‌واد – كه‌ركوك

یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ كه‌ركوك به‌ده‌ستڕێژی هه‌ره‌مه‌كی و كوشتنی ژنێك و برینداركردنی سێی تر تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.

رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی حوزه‌یران، له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی كه‌ركوك وتی “له ‌روداوێكی دڵته‌زێندا كه‌ به‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌ركوكدا هات، ژنێك شه‌هیدكراو سێی تریش برینداربون كه‌ له‌ پێكهاته‌ی كوردن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌ستڕێژی هه‌ڕه‌مه‌‌كی و بێ پاساو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی دژه‌ تیرۆر”.

دوای كاتژمێر نۆی شه‌وی رابردوو، ژنێكی ته‌مه‌ن 65ساڵ، به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك كوژراو پینج هاوڵاتی تر كه‌ دوانیان له‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆرن  برینداربون، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، دوای ئه‌وه‌ هات  له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ نارنجۆك هێرشده‌كرایه‌سه‌ر هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق و ئه‌وانیش به‌ ته‌قه‌ وه‌ڵامیاندانه‌وه‌.

رێبوار وتی “ئه‌وه‌ دوه‌مین روداوه‌ له‌م مانگه‌داو به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ناپه‌سه‌ندی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی دووه‌وه‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ئه‌نجامبدرێت كه‌ له‌لایه‌ن لیوا روكن معن سه‌عدی-یه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه‌ به‌‌ پڕۆفیشناڵ ناسراوه‌”.

ئه‌وه‌ دوه‌مین روداوه‌ له‌م مانگه‌داو به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ناپه‌سه‌ندی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی دژه‌ تیرۆره‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت

“له‌پێش ئه‌م روداوه‌ش له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلێك كردوه‌ و بوه‌هۆی شه‌هیدبونی كوڕێكی پێنج ساڵ”، رێبوار وای وت.

بۆیه‌ داوای له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌زگای دژه ‌تیرۆری عیراق و لیوا روكن معن سه‌عدی-ش كرد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵا پێكبهێنن و ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون سزابدرێن.

له‌گه‌ڵ داواكردن بۆ هاتنه‌سه‌ر خه‌تی داواكاری گشتی كه‌ركوك له‌سه‌ر هه‌مان پرس.

رێبوار ته‌ها ره‌خنه‌ی له‌ پارێزگاری كه‌ركوك گرت و وتی “پارێزگار نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌كان ده‌كات پێویست بوو داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی بكردایه،‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵوێستی نه‌بوه‌ و بێده‌نگه‌”.

الوطني الكوردستاني يتهم مكافحة الارهاب بمقتل امرأة واصابة ثلاثة اخرين في كركوكیه‌كێتی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ كه‌ركوك به‌ كوشتنی ژنێك و برینداركردنی سێ كه‌سی تر تۆمه‌تبارده‌كات#كركوك_كركوكناو

Geplaatst door KirkukNow op donderdag 14 juni 2018

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن