قۆناغی دوه‌می “تۆڵه‌ی شه‌هیدان” له دیاله
هێزه عیراقیه‌كان: مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌ند گوندێك نه‌ما
July 12, 2018 at 6:35 pm

سه‌ڵاحه‌دین، ته‌مموزی 2018، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ران و پشكنینی هێزه عیراقیه‌كان له سنوری دوزخورماتوو فۆتۆ: هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا
له‌یلا ئه‌حمه‌د – سه‌ڵاحه‌دین
هێزه عیراقییه‌كان، ژماره‌یه‌ك گوندیان له سنوری پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله پاككرده‌وه و ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری بۆ رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی هاتوچۆ بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا.
قۆناغی دوه‌می ئۆپه‌راسیۆنی “تۆڵه‌ی شه‌هیدان”، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12-7 له خۆرئاوای قه‌زای دوزخورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و هه‌ردوو میحوه‌ری باكور و باشوری پارێزگای دیاله ده‌ستیپێكرد، به ئامانجی سه‌پاندنی ئارامی له رێگای نێوان كه‌ركوك – دیاله و كه‌ركوك – به‌غدا.
موقه‌ده‌م عه‌بدولئه‌میر، لێپرسراوی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له كاتژمێر 5ی به‌یانیه‌وه ده‌ستیپێكرد و له گوندی پیرهئهحمهد و زهنجهلی له‌سه‌ر رێگای دوزخورماتو به‌ره‌و تكریت به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا تا ده‌گاته سه‌دی عوزێرم به درێژایی 35 كیلۆمه‌تر”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو تا نیوه‌ڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گه‌یشتۆته گوندی ده‌راویش، دوای ئه‌وه‌یان چه‌ندین گوندی سنوره‌كه پاككراونه‌ته‌وه و له پشكنینه‌كانیشدا، تونێلێكی داعش به درێژی یه‌ك كیلۆمه‌تر دۆزرایه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین حه‌شارگه، به‌ڵام روبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌كداری نه‌بوو.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا توانراوه زیاتر له شه‌ش گوند پاكبكرێنه‌وه و له مه‌ترسی دوربخرێنه‌وه، پێشڕهوییهكانیشیان گه‌یشتۆته روباری ئامرلی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، تا گوندی زه‌رگه به‌ره‌و ئاراسته‌ی سه‌دی عوزێم.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به (كه‌ركوك ناو)ی وت “بۆمبێك ته‌قییه‌وه به دوو ئۆتۆمبێلی هێزه عیراقییه‌كان به‌ڵام زیانی نه‌بوو”.
قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی “تۆڵه‌ی شه‌هیدان”، هه‌فته‌ی رابردوو له پێنج میحوه‌ره‌وه ده‌ستیپێكرد، به ئامانجی نه‌هێشتنی گروپه چه‌كداره‌كان له رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای دوزخورماتوو به‌ره‌و ناوچه‌كانی تری دیاله و سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوكاته له‌گه‌ڵ روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سنوری ناوچه‌كانی جێناكۆك له كه‌ركوك و پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، له نێویاندا هێرشی چه‌كداری و رفاندنی هاوڵاتیان، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بونه قوربانی.