سێ هه‌‌زار ژن خولی دادپه‌وه‌ریی، هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی و یاساییان بینی له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك

August 8, 2018 at 4:30 pm

تیمه‌كانی رێكخراوی وادی له‌گه‌ڵ ژنانی ناوچه‌كانی جێناكۆك گفتوگۆیانكرد لەسەر بابەتی دادپەوەریی و مافی خەڵکانی زیانبەرکەوتوو له‌ ساڵی 2018 فۆتۆ: وادی

كه‌ركوك ناو

رێکخراوی وادی ئه‌ڵمانی، كه‌ له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ كارده‌كات، ١٤٦ سیمیناری بۆ سێ هه‌زار ژن لە ناوچەكانی جێناکۆک و هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، لەسەر بابەتی دادپەوەریی و مافی خەڵکانی زیانبەرکەوتوو.

ئەم پڕۆژەیە کانونی دووەمی ٢٠١٧ دەستیپێکرد و یەکێتی ئەوروپا پشتگیریی دارایی دەکرد. ئامانجی پڕۆژەکە باشترکردنی دۆخی مافی مرۆڤە لە زیندانەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و یاساییە بۆیان، بەگوێرەی راگه‌یه‌نراوێكی وادی.

رێكخراوی وادی هاوبەشێکی (کەرکوک ناو)ه‌و پێکەوە پڕۆژەی هاوبەشیان هه‌یه‌

لەم سیمینارانەدا مافی ژنان تیشكی خرابووە سەر، بەتایبەت ئەو ژنانەی زیندانیکراون. پڕۆژەکە راوێژیی یاسایی و کۆمەڵایەتیشی لەخۆگرتبوو بۆ بەشداربوان.

 “تا ئابی ٢٠١٨، وادی زیاد لە سێ هه‌زار ژنی بینی و ١٤٦ سیمیناری پێشکەشکرد و ٦٦ کەیسی تاوتوێکرد، کە هەندێکیان لە دادگابون و راوێژی یاسایی و کۆمەڵایەتی بەخشرایە خاوەن کەیسەکان”، وادی رایگەیاند.

ئەم سیمینارانە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، رانیە، گەرمیان و هەڵەبجە ئەنجامدران.

وادی پێشنیازی پڕۆژەی هاوشێوەی زیاتری کرد بۆ ئەو ناوچانە، چونکە ئاستی هۆشیاری دەربارەی بابەتەکە لە گشت ناوچەکان لاوازبوو.

هەربۆیە وادی داوای پڕۆژەی هاوشێوەی کرد تا ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و یاسایی بۆ کەسانی زیانبەرکەوتوو بەرزتربێت.

لە چواردە ساڵى رابردودا رێکخراوى وادى بە بەردەوامى کاریکردوە لە هه‌ڵمه‌تی “بەرەنگاربونەوەى خەتەنەکردنى مێینە”، له‌ کوردستانی عیراق، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی تیمه‌كانییه‌وه‌‌ لە ناوچەکانى هەولێر، سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان، رانیە و کەرکوک.

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن