هێزی چه‌كداری نوێ دروستده‌كرێت؟
كه‌ركوك: كـورد تـرسـی هه‌یـه و تـوركـمان دڵـنیـایی ده‌دات
August 8, 2018 at 8:02 pm

كه‌ركوك/ئه‌یلولی 2017/ له بازاڕێكی میللی شاره‌كه‌وه قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌یه‌ككاتدا ئاڵای حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌ی توركمان هه‌ڵكراون، به مانگێك به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم فۆتۆ: گاردیان
گۆران بابان – كه‌ركوك
له‌كاتێكدا به‌ره‌ی توركمانی دروستكردنی هێزی چه‌كدار له كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت زانیاری‌یان هه‌یه ئه‌و هێزه دروستده‌كرێت و ته‌نانه‌ت “مه‌شقی سه‌ربازیی”یان كردوه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه یاسایی نییه.
زیاتر له دوو هه‌فته‌یه، لێپرسراوانی كورد له كه‌ركوك، به‌ره‌ی توركمانی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به پێكهێنانی هێزێكی چه‌كدار له پارێزگاكه و پێیانوایه مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و ئاڵۆزبونی دۆخی شاره‌كه هه‌یه.
ئه‌و مشتومڕه و مه‌ترسی فره هێزی، به بڕوای شاره‌زایانی ئه‌منی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له ئاینده‌دا بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك، ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌ل بۆ پێكدادانی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی بهاوێژێت.
قاسم قازانچى، لێپرسراوى لقى کەرکوکى بەرەى تورکمانى بە (کەرکوک ناو)ى وت “ئێمە کۆمپانیایەکى ئەمنیمان هەیە کە مۆڵەتى لەبەغداوە پێدراوە و ئەرکى پاراستنى بنکە و بارەگاکانى بەرەى تورکمانییە لە کەرکوک، جگەلەوەش سێ ساڵە هێزى حەشدى تورکمانیمان هەیە و رۆڵێکى کاراى لەڕوبەڕوبونەوە و شەڕى داعش هەبووە، هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌مه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ساخته‌كاریی له هه‌ڵبژاردن ده‌وروژێنن”.
ئێمە سێ ساڵە هێزى حەشدى تورکمانیمان هەیە و له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هێزمان نییه
به‌ره‌ی توركمانی بونی هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی ئاگاداری حكومه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “تۆمه‌تمان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئازاد جەبارى، سەرۆکى لیژنەى ئەمنى له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له پێكهاته‌ی كورد به (كه‌ركوك ناو)ی وت “زانیاریمان هه‌یه توركیا یارمه‌تی به‌ره‌ی توركمانی ده‌دات بۆ پێكهێنانی هێزێكی چه‌كدار و مه‌شق و راهێنانیان به 600 كه‌س كردووه… هه‌ر چه‌كدارێكیشیان 400 دۆلار موچه‌كه‌یه‌تی”.
به‌ره‌ی توركمانی هێزی چه‌كداری نوێ دروستده‌كات و مه‌شق و راهێنانیان به 600 كه‌س كردووه
“ساڵانى رابردوو تورکیا هەمان رۆڵى لەپڕچەککردنى ئەو حزبە هه‌بووه”، جه‌باری وایوت، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی رونی نه‌هێنایه‌وه.

كەركوك، 29-3-2017، خۆپیشاندانی پێكهاتەی توركمان دژ بە بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستان فۆتۆ: كەركوك ناو
لێدوانه به‌رده‌وامه‌كانی لێپرسراوانی كورد له‌وباره‌یه‌وه له‌كاتێكدایه، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوه‌وه هیچ هێزێكی كوردی له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك نه‌ماوه و دۆسییه‌ی ئه‌منی به‌ده‌ست هێزه عیراقییه‌كانه‌وه‌یه.
شوان داودی، ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت “بەوردى چاودێرى مەشق و جموجوڵى ئەو هێزەین کە بەرەى تورکمانى لەدواى 16ى ئۆکتۆبەرەوە پێکهێناوە… ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردۆتەوە بەمەبەستى رێگرتن لەسەرهەڵدانى دیاردەى چەکداریى و فرەهێزى لە کەركوك”.
داودى پێیوایه “تورکیا رۆڵێکى خراپ لە ئاڵۆزکردنى دۆخى ئەمنى کەرکوک دەبینێت، ئه‌وه‌ش لەڕێى بەرەى تورکمانییەوە ئەجێنداکانى جێبەجێدەکات لە نمونەى پێکهێنانى هێزى چەکداریی”.
بۆ حكومه‌تی توركیا، كه‌ركوك گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا لە مانگی نیسانی 2017، له وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاری بەرنامەی بلا حدود-دا له كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره، له‌باره‌ی رای ئەوان دەربارەی کۆنترۆڵکردنی کەرکوک لەلایەن کوردەكانه‌وه، وتی “ئێمە بڕوامانوایە، کەرکوک شارێکە لەڕوی مێژوییەوە تورکمانییە، بەڵام کوردیشی لێ دەژیی و عەرەبیش. کەرکوک هی کەس نییە هی هەموو نەتەوەکانی ناویەتی”.
بڕوامانوایە، کەرکوک شارێکە لەڕوی مێژوییەوە تورکمانییە
تائێستا توركیا هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنیان به دروستكردنی هێزی چه‌كدار له كه‌ركوك.
كاتێك له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پۆستی سه‌رۆك كۆماری مسۆگه‌ركرده‌وه، توركمانه‌كان له‌ڕێی (كه‌ركوك ناو)ە‌وه خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا.
قاسم قازانچى، لێپرسراوى لقى کەرکوکى بەرەى تورکمانى هه‌ر له‌باره‌ی پرسی دروستكردنی هێزی چه‌كدار، وتی “وه‌ك هەر پێکهاتەیەکى عیراقى مافى خۆمانە هێزێکى تایبەت بەخۆمان هەبێت و بەرژەوەندییەکانی تورکمان بپارێزێت، لە رابردوشدا، چەندینجار داوامانکردوە هێزێکى هاوبەش لەنێوان پێکهاتەکانى شارەکە بۆ پاراستنى هاوڵاتیان دروستبکرێت، بەڵام ئەو داواکارییەشمان لەلایەن حکومەتى عیراقەوە پشتگوێخراوە، ئێمه هیچ هێزێكمان نییه لە دەرەوەى ئاگادارى حکومەتى عیراق”.
چەندینجار داوامانکردوە هێزێکى هاوبەش لەنێوان پێکهاتەکانى شارەکە بۆ پاراستنى هاوڵاتیان دروستبکرێت
مادده‌ى نۆی ده‌ستوری عیراق دروستکردنى هێزى چه‌كدار (میلیشیای چه‌كداری) لە دەرەوەى سیستمی بەرگریى عیراق قه‌ده‌غه‌ده‌كات.
ستار پاشا، شارەزای یاسا به (كه‌ركوك ناو)ی وت “هەر هێزێک کە لە چوارچێوەى عیراقدا دروستبکرێت، دەبێت بەئاگاداریى و سەرپەرشتى راستەوخۆى حکومەت بێت و هیچ لایەنێک بەئامانج نەگرێت، ئه‌وه‌ش لەپێناو بەرقەرارکرنى ئەمن و ئاسایش و رێگرتن لەبەربڵاویی فرەهێزیى و دیاردەى چەکداریی”.
ئه‌و مشتومڕانه له‌كاتێكدایه ناوچه‌كانی جێناكۆك به‌هۆی فره پێكهاته‌یی و یه‌كلاینه‌كردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی-یه‌وه، به‌ناوچه‌ی گه‌رم و جێی ململانێ داده‌نرێن و مه‌ترسی هه‌یه گرژییه‌كان به‌هۆی فره هێزییه‌وه په‌ره‌بسێنێت.
حاكم حه‌مدی گلی، شاره‌زای بواری ئه‌منی له كه‌ركوك، ئه‌و بۆچونانه‌ی كورد له‌باره‌ی رۆڵی توركیا له پێكهێنانی هێز بۆ توركمانه‌كان به ئه‌گه‌رێكی لاواز ناوده‌بات و به (كه‌ركوك ناو)ی وت “رەنگە تورکیا بۆ ئەم پرسە هاوکارى ئاشکراى نەبێت، چونکە ئەوە بەدەستێوەردانى ئاشکرا لە نێوخۆى عیراق هەژماردەکرێت، بەڵام پێدەچێت لەڕوى لۆجستییەوە بتوانێت هاوکارى بەرەى تورکمانى بکات و پشتیوانێکى مەعنەوى بەهێزیش بێت بۆیان”.
“ململانێیه‌کى توندى هەرێمایەتى لەناوچەکە هەیە، لەنێویاندا ململانێکە لە کەرکوک زۆر زەقترو فراوانتر‌و سەختترە، حەشدى شەعبى له‌دوای روداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر دەسەڵاتى بەسەر ناوچە جێناکۆکەکان سەپاندوە تۆمەتبارە به‌جێبەجێکردنى ئەجێنداى ئێران، لەبەرامبەر ئەمەشدا تورکیا لەڕوانگەى جێبەجێکردنى ستراتیجیەتى ئەمنى نەتەوەیى خۆى دەیەوێت کەم تا زۆر جێپێگەى خۆى لە کەرکوک هاوشێوەى ناوچەکانى موسڵ و دەوروبەرى قایمتر بکات”، حاکم حەمدى گلی وای وت.
ململانێیه‌کى توندى هەرێمایەتى لەناوچەکە هەیە، لەنێویاندا ململانێکە لە کەرکوک زۆر زەقترو فراوانتر‌و سەختترە
گلی مه‌ترسی خۆی نیشانده‌دات له‌سه‌ر ئاینده‌ی ناوچه‌كانی جێناكۆك و ده‌ڵێت “فرە هێزیی و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی له‌ناوچه‌كانی جێناكۆك مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری هه‌یه شەڕى مەزهەبیی و تائیفى له ئاینده‌دا دروستبێت و پەلبهاوێژێت بۆ کێشەى گەورەتر”.