كاتێك ئاواره‌یی به‌ربه‌ست نییه
چیرۆكی سه‌ركه‌وتن…خوشك و برایه‌ك له یه‌كه‌مه‌كانی عیراقن
August 9, 2018 at 2:55 pm

كه‌ركوك/8ی ئابی 2018/ ئهسماو ئه‌سیری برای له ئاواره‌ییدا خه‌ونه‌كانیان به‌ده‌ستهێناو بونه یه‌كه‌می عیراق فۆتۆ: كاروان ساڵحی
كاروان ساڵحى – كه‌ركوك ناو
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، سه‌لماندی كه ئاواره‌یی به‌ربه‌ست نییه له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی خهونهكان، بۆ ئه‌وه‌ش نمره‌كانی خوشك و برایه‌ك (ئهسماو ئه‌سیر) له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له كه‌ركوك باشترین نمونه‌یه.
ئه‌سما (23ساڵ)و ئه‌سیر (18ساڵ)، به‌پێی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان له یه‌كه‌مه‌كانی عیراقن، هه‌رچه‌نده چوار ساڵی ژیانیان له ئاواره‌یی به‌سه‌ربردوه.
سه‌ركه‌وتن له ساڵیادی ئاواره‌ییدا
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 2ی ئابی 2014دا خێزانه‌كه‌ی ئهسماو ئه‌سیر دوای كه‌متر له دوو مانگ له حوكمی داعش ناحیه‌ی زاب-یان له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك جێهێشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه.
دوای چوار ساڵ و له هه‌مان رۆژدا، ئه‌سما به به‌ده‌ستهێنانی 98.86 نمره و ئه‌سیر به 99.57 له تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی توانيان جێی خۆیان بكه‌نه‌وه له یه‌كه‌مه‌كانی عیراق.
ئەسیر محەمەد ئەحمەد به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ژیانی من هه‌ر له‌ئاواره‌ییدا بوو، به‌ڵام خه‌ونم هه‌بوو، ئێستا خه‌ونه‌كه‌م هاته‌دی… پێشتر براو خوشکەکانم هەمویان ئەنجامهكانیان باشبون، منیش بیرم لەوە کردەوە هه‌رچۆنێك بێت نمره‌ی باش بهێنم، ئه‌وه‌ش رویدا”.
ژیانی من هه‌ر له‌ئاواره‌ییدا بوو، به‌ڵام خه‌ونم هه‌بوو
ئه‌سما محەمەد، خوشكی ئه‌سیر، به‌ر له‌هاتنی داعش بۆ عیراق و له ساڵی 2012، به تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی گه‌یشته پۆلی سێی ناوه‌ندیی، وتی “كه ئاواره‌ی كه‌ركوك بوین، به‌هۆی تهمهنهكهمهوه له خوێندنگه وه‌رنه‌گیرام، بۆیه تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیم كرد‌و توانیم 98.86 بهێنم”.
خێزانی ئه‌و ئهسماو ئه‌سیر، كاتێك ناحیه‌كه‌یان جێهێشت، سه‌ره‌تا چونه هه‌ولێر، دواتر به باشیانزانی بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و به‌شه‌ی پارێزگای كه‌ركوك كه به‌ده‌ست هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌وه بوو.
چۆن یه‌كه‌م بون؟
ئه‌سما رۆژانه هه‌شت بۆ 12 كاتژمێر خوێندویه‌تی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له پۆلی شه‌ش مۆبایل و ئینتەرنێتی به‌كارنه‌هێناوه.
“هەندێکجار لەگەڵ ئەسیرى برام دەمخوێند، بەرلەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان وەربگرم هەستمدەکرد نمرەى باش بەدەستدەهێنم لەبەرئەوەى کاتێکی باشم بۆ خوێندن تەرخان کردبوو”، ئه‌سما وای وت.
ئه‌سیر كه‌متر سهعیكردوه هه‌شت بۆ 10 كاتژمێر له رۆژێكدا، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه مۆبایلی نه‌بوه و یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كانی به‌كارنه‌هێناوه.

كه‌ركوك/8ی ئابی 2018/ ئهسماو ئه‌سیر له‌گه‌ڵ دایك و باوك و یه‌كێك له خوشكه‌كانیان فۆتۆ: كاروان ساڵحی
رێنماییان بۆ خوێندكاران هه‌یه
ئه‌و خوشك و برایه، داوا له خوێندكارانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ده‌كه‌ن، ئه‌و ساڵه بۆ خوێندن ته‌رخانبكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له عیراق پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ئایندهی خوێندكار دیاریده‌كات.
ئه‌سیر وتی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌نانه‌ت ئینته‌رنێت به‌كارنه‌هێنن، چونكه پێیوایه كاتێكی زۆریان لێده‌بات و سودی نابێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، “دەبێت کاتێکی باش بۆ خوێندن تەرخانبکهن”.
هه‌رچی ئهسمایه ده‌ڵێت ئه‌و کچانەى کە ئاره‌زوى خوێندنیان هەیەو دابڕاون دەتوانن له تاقیکردنەوە دەرەکییەکان بەشدارببن، “پێویسته ئامانجه‌كانتان به‌ده‌ستبهێنن”.
پێویسته كچان ئامانجه‌كانتان به‌ده‌ستبهێنن
خێزانێك له پزیشك
خێزانی ئه‌و دوو خوێندكاره، له نۆ کوڕ و شه‌ش كچ پێكدێن، سێ له كوڕه‌كان پزیشكن و دوانیشیان له كۆلێژی پزیشكی ده‌خوێنن، هه‌روه‌ها خوشكێكیان پزیشكی ددانه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر ئهسماو ئه‌سیر وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن.
ئه‌سما ده‌ڵێت “ئاواتم ئەوەیە کە پەرە بە خوێندنهکەم بدەم و بتوانم بڕوانامه‌ی ماجستێر بەدەستبهێنم”.
به‌ڵام ئه‌سیر وتی “ده‌مه‌وێت ببم بە پزیشک و بتوانم لە دواڕۆژدا خزمەتى شارەکەم بکەم”، زیاتر وتی “هیچ شتێک محاڵ نییە، ئه‌گەر مرۆڤ خۆى بیەوێت”.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستی عیراق هێشتا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كانی دیارینه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌سیرو ئه‌سما له یه‌كه‌مه‌كانی عیراقن.
“گرنگه رێزلێنان بۆ یه‌كه‌مه‌كان بكرێت، وه‌ك هاندانێك بۆ خوێندكارانی تر”، ئه‌سیر وای وت.