زمانی كوردی بۆ تابلۆی داموده‌زگاكانی دوزخورماتوو زیادده‌كرێت
August 11, 2018 at 3:15 pm

سه‌ڵاحه‌دین، ئابی 2018، تابلۆی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه به زیادكردنی زمانی كوردییه‌وه نوێكرایه‌وه فۆتۆ: تایبه‌ت به كه‌ركوك ناو
ژینۆ خه‌لیل – سه‌ڵاحه‌دین
به بڕیاری قایمقامیه‌تی دوزخورماتوو، تابلۆی ناونیشانی هه‌موو داموزده‌زگا ئیدارییه‌كانی قه‌زاكه زمانی كوردی‌یان بۆ زیادده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكیان له چه‌ند مانگی رابردوودا شكێنران یاخود سڕێنرانه‌وه.
قایمقامی نوێی دوزخورماتوو، دوای ده‌ستبه‌كاربونی و له‌سه‌ر داواكاری نوێنه‌رانی كورد، بڕیاریدا به زیادكردنی زمانی كوردی بۆ تابلۆی ناونیشانی فه‌رمانگه‌كان له‌پاڵ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركمانی، له چه‌ند رۆژی رابردوشدا تابلۆی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه به زمانی كوردییه‌وه نوێكرایه‌وه.
سەباح جومعە، ئەندامی ئەنجومەنی قه‌زای دوزخورماتوو له كوتله‌ی كوردی به (كه‌ركوك ناو)ی وت “لە 16ی ئۆكتۆبەردا .. ئەو تابلۆیانەی بەكوردی نوسرابون شكێنران و تێكدران، ئێمه‌ش ئەو پێشنیارەمان بۆ قایمقامی نوێ كرد له‌و شته وردانه‌وه ده‌ستپێبكرێت تا جیاوازی نەمێنێت لە نێوان نەتەوەكان و تابلۆكان بەزمانی كوردیش بنوسرێنەوە”.
“هەفتەی پێش‌و ئەنجومەن تابلۆكانی چاككردەوە نەك قایمقام، دەنگۆیەكی زۆر هەیە لەناو خەڵكدا كە تابلۆكان گۆڕابن، نەگۆڕاوە‌و هەروەكو خۆیەتی تەنها نوێكراوەتەوە”.
هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراقی، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا به‌ناوی “سه‌پاندنی یاسا” له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك و پێشمه‌رگه كشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی.
حەسەن زەینلعابدین، قایمقامی نوێی دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئامانجمان لەو تابلۆیانە بە هەرسێ زمان ئەوەیە خەڵكی كورد هەموی لە زمانی توركی‌و عەرەبی تێناگات و توركمانیش بەهەمان شێوە”.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه “له‌ودوا لاپەڕەیەكی نوێ هەڵدەدەینەوە بۆ نەهێشتنی ململانێی نێوان نەتەوەكان، بەهاوكاری كورد و توركمان بەبێ جیاوازی خزمەت دەكەین، تابلۆكانی هەمو دامودەزگاكانیش بەهەرسێ زمان دەنوسینەوە”.
ناوبراو 1ی ئاب وه‌كو قایمقامی قه‌زای دوزخورماتوو سوێندخواردنی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو له جێی شەلال عەبدول، كه چه‌ند مانگێكه له‌و پۆسته دورخراوه‌ته‌وه.
عه‌لی حسێنی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتوو له كوتله‌ی توركمانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت “چەند تابلۆیەكی فه‌رمانگه‌كان لەڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر شكێنرابون، بۆیه 8ی ئاب چاكمانكرده‌وه و هەموی لەجێی خۆیەتی، تەنیا تابلۆی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه مابوو ئه‌ویش به نوسینی كوردییه‌وه چاككرایه‌وه”.
قەزای دوزخورماتوو، تاكە ناوچەی “جێناكۆك”ی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق‌و هەرێمی كوردستانە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەكەی لە توركمان، كورد‌و عەرەب پێكهاتون.