ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆمبڕێژكرابوو
به‌‌‌‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك شه‌ش كه‌س ده‌ستگیرده‌كرێن

August 12, 2018 at 1:39 pm

كه‌ركوك/11-11-2017/ شوێنه‌واری شه‌ڕ له‌ ناوه‌ندی قه‌زای حه‌ویجه‌ دوای زیاتر سێ ساڵ له‌ حوكمڕانی داعش فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كاروان ساڵحى  – کەرکوک ناو

شه‌‌ش كه‌س ده‌ستگیرده‌كرێن، له‌‌سه‌ر دۆسییه‌ی كوشتنی محه‌مه‌د دجاجه‌، پیاوێكی ناسراوی قه‌زای حه‌ویجه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كاری فرۆشتنی مریشك ده‌كات، به‌پێی وته‌ی لێپرسراوێكی ئه‌منی دانیان به‌تاوانه‌كه‌یداناوه‌.

كۆتایی مانگی ته‌مموز، محه‌مه‌د دجاجه‌ كاتێك له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ بارێكی مریشك به‌ره‌و قه‌زای حه‌ویجه‌ ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌، له‌ڕێگاو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ رێگریی لێده‌كرێت و هه‌مان رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له‌نزیك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ گوندی موڕاته‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌.

به‌‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه ئه‌منییه‌كانی حه‌ویجه‌ كه‌ بۆ (كه‌ركوك ناو) قسه‌ی كردوه‌، وتی “چه‌ند كه‌سێك رێگرییان لێكردوه‌ و داوای مریشكه‌كانیان كردوه‌، ئه‌ویش ره‌تیكردۆته‌وه‌ و دواتر ئه‌و كه‌سانه‌ كوشتویانه‌”، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراون و “دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌”.

چه‌ند كه‌سێك رێگرییان لێكردوه‌ و داوای مریشكه‌كانیان كردوه‌

كەریم عزى، لێپرسراوی راگه‌یاندنی هێزه‌ی ئیمامین سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئەو شوێنەى کە ئەو روداوه‌ی لێ ئەنجامدراوە لە دەرەوەى دەسه‌ڵات و سنوری ئێمه‌یه‌، به‌ڵام ئەو کەسانەى بەو تاوانە هەستاون پێکهاتون لە حه‌وت کەس و هه‌مویان خەڵکى پارێزگاى بەغدان”.

وتیشی “هێزەکانى ئێمە بە هاوکارى لەگەڵ پۆلیسى ناحیه‌ی مولتەقا (مەلا عەبدوڵا) توانیان شه‌ش کەسیان لێ دەستگیربکەن و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوه‌، هیچ کەسێکیان سەر بە هیچ رێکخراوێکى حەشد نین، ئه‌وه‌ راست نییه‌ گوایه‌ حه‌شد به‌شداربوه‌ له‌ كوشتنی ئه‌و هاوڵاتییه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ چوارده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆمبڕێژكرابوو.

رون نییه‌ ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون، هاوڵاتی ئاسایین یان نا، ئایا ئه‌وان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بۆمبڕێژكردوه‌ یان لایه‌نی تر.

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن