به‌‌وێنه‌: له‌ ته‌خته‌و سندوقی كۆن كتێبخانه‌ دروستده‌كه‌ن

August 13, 2018 at 3:29 pm

كه‌ركوك/ چه‌ند گه‌نجێك له‌ ته‌خته‌داری كۆن و سندوقی شكاوی سه‌وزه‌و میوه‌، كتێبخانه‌یان دروستكرد فۆتۆ: محه‌مه‌د عه‌بدولخالق

محه‌مه‌د عه‌بدولخالق – كه‌ركوك

چه‌ند گه‌نجێك له‌ كه‌ركوك، ده‌ستیانكرد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌خته‌داری كۆن و سندوقی شكاوی سه‌وزه‌و میوه‌، تا كتێبخانه‌یه‌ك له‌ شاره‌كه‌ دروستبكه‌ن، بیرۆكه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو.

گه‌نجان ده‌توانن به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ بده‌ن، له‌ كتێخانه‌كه‌ كتێب خوێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها كتێب به‌خواستن ببه‌نه‌وه‌ بۆ ماڵ.

ره‌فه‌كان، كورسیی و مێزه‌كان هه‌ر له‌ ته‌خته‌دار و سندوقی شكاو دروستكراون.

ده‌ریا عیزه‌دین (19 ساڵ) یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌كان و خوێندكاری شه‌شه‌می ئاماده‌یی وتی “حەزمکرد رۆشنبیری بڵاوبكه‌مه‌وه‌ لە شەقامی کەرکوکدا، بیرۆکەی ئەوەم بۆ هات کتێبخانەیەک درووستکەم… دەستمانکرد بە گەڕان بەدوای تەختەداری کۆن و سندوقی سەوزەو میوە، هه‌رچه‌نده‌ كاره‌كه‌ قورس بوو، به‌ڵام بڕوامان به‌خۆمان هه‌بوو كه‌ ده‌توانین”.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن