به‌وێنه‌: كۆتا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر

August 17, 2018 at 6:58 pm

كه‌ركوك/17ی ئابی 2018/ قیرتاوكردنی پردی ئاسنینی پردێ، بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان هه‌ردو پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ولێر فۆتۆ: عومه‌ر جه‌واد

عومه‌ر جه‌واد – كه‌ركوك

 ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قیرتاوكردنی پردی ئاسنین و كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر له‌ته‌واوبوندایه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئاب، پرۆسه‌ی قیرتاوكردن ده‌ستیپێكردو بڕیاره‌ به‌ر له‌ جه‌ژنی قوربان دوای 10 مانگ هاتوچۆی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئەمیر عادلی، ئەفسەر لەهێزی پۆلیسی فیدراڵی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئاب رونیكرده‌وه‌ كه‌ كارەكانی نۆژەنكردنەوەی ڕێگاكە لەتەواوبوندایە كە خۆی لەدانانی پردێكی ئاسنین بۆ ماوەیه‌كی كاتی دەبینێتەوە.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن