به‌وێنه‌: هه‌ڵمه‌تی چاككردنی قژی ئاواره‌كان

August 18, 2018 at 3:24 pm

كه‌ركوك/ئابی 2018/ كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێك هه‌ڵمه‌تی چاككردنی قژی ئاواره‌كانیان ده‌ستپێكرد له‌ كه‌مپی داقوق فۆتۆ: تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك ناو

كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێكی هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد بۆ چاككردنی قژی ئاواره‌كان له‌ كه‌مپی داقوق، ئه‌وه‌ش دوای بینینی خولێكی یه‌ك مانگی.

گرنگی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌وه‌دابوو كه‌ به‌خۆڕایی قژی ئاواره‌كان چاكده‌كرا، هه‌روه‌ها هاوكات بوو‌ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان.

هاوڕێ ئەنوەر، مامۆستاى خولەكه‌و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی چاككردنی قژی ئاواره‌كان، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئاواتم ئەوەبوو لەگەڵ ژمارەیەک گەنج ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بكه‌ین، خۆشبه‌ختانه‌ دوای یه‌ك مانگ له‌ خولێكی فێربونی چاككردنی قژ، بیرۆكه‌كه‌م پێشكه‌شكردن و ئه‌وانیش به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ قبوڵیانكرد”.

“ئه‌مه‌ کارێکى مرۆڤانە به‌تایبه‌ت بەرەو جەژنى قوربان دەڕۆین و زۆرێك له‌ ئاواره‌كان كه‌مده‌ر‌امه‌تن و ناتوانن به‌پاره‌ قژیان چاكبكه‌ن”، هاوڕێ وای وت.

هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ كه‌مپی داقوق له‌ هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا گه‌نج، منداڵ و به‌ته‌مه‌ن به‌شدارییانكرد.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن