ڤیدیۆ: پردێكی ئاسنین كه‌ركوك و هه‌ولێر پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌

August 19, 2018 at 10:43 am

كه‌ركوك، ئابی 2018، پرۆژه‌ی دانانی پردی ئاسنین له‌سه‌ر پرده‌ روخاوه‌كه‌ی پردێ فۆتۆ: پۆلیسی فیدراڵی

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

“ئێمه‌ له‌ نه‌گبه‌تی رزگارمان بوو… ئه‌مه‌ بۆ كه‌ركوك مێژوییه‌”، یه‌كه‌م شۆفێر كه‌ قسه‌ی بۆ (كه‌ركوك ناو) كرد دوای كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر وای وت، هه‌روه‌ها زیاتر وای “ئێمه‌ 10 مانگه‌ به‌ هیلاك چوین، كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه‌ دڵخۆشمانده‌كات”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئاب، دوای 10 مانگ رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر له‌ سنوری ناحیه‌ی پردێ كرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند، رێگاكه‌ به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی پرده‌كه‌وه‌ له‌ روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ پێشڕه‌وی هێزه‌ عیراق هاتوچۆی تێدا راگیرابوو.

راستەوخۆ؛ کردنەوەی ڕێگای کەرکوک_هەولێرمباشر؛ افتتاح طريق كركوك-اربيل

Geplaatst door KirkukNow op Zondag 19 augustus 2018

رێگاكه‌ به‌دانانی پردێكی ئاسنینی كاتی له‌ ناحیه‌ی پردێی كه‌ركوك كرایه‌وه‌. دانانی ئه‌و پرده‌ ئاسنینه له‌سه‌ر سایدێكی پرده‌ روخاوه‌كه‌ی پردێ، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد.

پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده‌ و كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر – كه‌ركوك، دوای چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق هات، به‌ ئاماده‌یی نوێنه‌ری ئیداره‌ی كه‌ركوك.

شۆفێران كه‌ له‌ راسته‌وخۆیه‌كی په‌یجی ره‌سمی (كه‌ركوك ناو) قسه‌یان ده‌كرد، دڵخۆشبون به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌و باسی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌یان ده‌كرد، كه‌ به‌هۆی داخرانی رێگاكه‌ ناچاربون رێگایه‌كی دورتر و ناخۆش ببڕن بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌ولێر.

راستەوخۆ؛ کردنەوەی ڕێگای کەرکوک_هەولێرمباشر؛ افتتاح طريق كركوك-اربيل

Geplaatst door KirkukNow op Zaterdag 18 augustus 2018

دوو رۆژ دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، پردی‌‌ ‌سه‌ر زێی بچوك كه‌ هه‌ولێر و كه‌ركوك پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ته‌قێنرایه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌‌ ناحیه‌ی پردێ (ئاڵتون كۆپری.

ئه‌و پرده‌ له‌ ساڵی 1984دا دروستكراوه ‌و پانی هەشت مەترو درێژییه‌كه‌ی 128 مەترە.

گرنگی ئه‌م رێگایه‌ جگه‌ له‌ هاتوچۆی نێوان كه‌ركوك – هه‌ولێر، به‌غداو شاره‌كانی تری خوارو و ناوه‌ڕاستی عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه‌.

بڕیاره‌ راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی فیدراڵی له‌‌ رێگاكه‌دا بازگه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی ناوخۆیی كه‌ركوك داده‌نرێت له‌گه‌ڵ خاڵێكی گومركی.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن